تەرمی میری ئێزدییان گه‌یشته‌وه هەولێر
تەرمی میر تەحسین سەعید عەلی، میری ئێزیدییەکان لە عێراق و جیهان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای رۆحانی ئێزیدی گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان.
بە پێی راپۆرتی خەندان ، ئەمڕۆ دوشەممە تەرمی میر تەحسین سەعید عەلی لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان.
هاوکات مەراسیمی پێشوازیکردن لە تەرمەکەی بە ئامادەبونی به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم و عێراق و نوێنه‌ری کونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی له عێراق و هه‌رێم بەڕێوەچو.
28ی مانگی رابردو، میر ته‌حسین به‌گ، میرى ئێزدییه‌کانى کوردستان دوای چەند رۆژێک مانەوەی لە نه‌خۆشخانه‌یه‌کى وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
میر ته‌حسین به‌گ، کوڕى سه‌عید عه‌لى به‌گه و له 15ى مانگی ئابی ساڵی 1933 له ناوچه‌ى باعه‌درێى سه‌ر به قه‌زاى شێخان له دایکبوه.میان خانونى، نه‌نکى میر ته‌حسین به‌گ دواى 15 رۆژ له مردنى میر سه‌عید به‌گى باوکى له هاوینى ساڵی 1944 پله‌ى میرى ئێزدییانى پێ به‌خشیوه و له‌و کاته‌وه له‌و پله‌یه‌دا بوه.