ئامادەیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بۆ ناکاراکردنی بایکۆتەکانی دژە ئێرانی
پارێزگاری هەڵەبجەی ئێراق ، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران بە مەبەستی ناکاریگەر کردنی بایکۆتەکانی دژە ئێرانی ، ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئازاد ئەحمەد تەوفیق، پارێزگاری هەڵەبجەی ئێراق کە سەردانی پارێزگەی کرماشان لەڕۆژاوای ئێرانی کردووە، ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ هوشەنگ بازوەند، پارێزگاری کرماشان وتیشی : ئێران هەمیشە لە بایکۆتی زاڵمانەی ئەمریکا هەڵس و کەوتی باشی هەبووە و سەربەرزتر لە ئەمریکا بووە .
تەوفیق بە ڕاگەیاندنی ئەوەی خەڵکی هەڵەبجە خۆیان بە قەرزداری خەڵک و دەوڵەتی ئێران دەزانن وتی : پەرەی پێوەندیی لەنێوان خەڵکی کرماشان و هەڵەبجە دەتوانێ ببێتە هۆی گەشەی هەرچی زۆرتری ئابووری دوو لایەنە.
هوشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشانیش وێڕای ڕاگەیاندنی ئامادەیی ئەم پارێزگەیە بۆ هاوکاری هەمە لایەنە لەگەڵ هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : پارێزگەی کرماشان لە بواری ئابووری، فەرهەنگی و خزمەتگوزاری وەکوو گەشتیاری، سەلامەت و پەروەردە، ئامادەی هاوکاری کردن لەگەڵ هەڵەبجەیە.
بازوەند بە ئاماژەدان بەب ایکۆتی زاڵمانەی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران وتیشی : پارێزگەکانی سنووریی ئێران و ئێراق دەتوانن بە پەرەی ئاستی پێوەندی ئابوری، ئەم هەڕەشە و بایکۆتانە بکەنە دەرفەتێک بۆ گەشەی هاوکارییەکان.
پارێزگارانی کرماشان و هەڵەبجە هەروەها لێک گەییننامەی هاوکاری لەسێ تەوەرەی ئابووری، فەرهەنگی و ئاسایشییان مۆر کرد .
پارێزگەی کرماشان لە ڕۆژاوای ئێران، 371 کیلومەتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ ئێراق هەیە کە لەم ئاستە نیزیکەی 117 کیلومەتر سنووری لەگەڵ پارێزگەی هەڵەبجەیە.