سەرۆک پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاری کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i357876-سەرۆک_پەرلەمانی_هەرێمی_کوردستان_دیاری_کرا
نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە بۆ یەکەم جار ژنێکیان وەکوو سەرۆکی ئەم پەرلەمانە هەڵبژارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 19, 2019 07:15 Asia/Tehran
  • سەرۆک پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دیاری کرا

نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ڕۆژی دووشەممە بۆ یەکەم جار ژنێکیان وەکوو سەرۆکی ئەم پەرلەمانە هەڵبژارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "والا فەرید" ئەندامی پارتی دیموکراتیکی ناوچەی کوردستانی ئێراق بە شێوەی کاتی بووە بە سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

"هێمن هەورامی" سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیکی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق ڕایگەیاند: هەتا ئەو کاتەی ڕێککەوتنی یەکجاری دەکرێ لە نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق (UPK ) و پارتی دیموکراتی کوردستان ( PDK), "والا فەرید" بە شێوەی کاتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی لە ئەستۆدا دەبێ.

ئەوە لە کاتێکدایە کە نوێنەرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی ئێراق، کۆبوونەوەی پەرلەمانی ڕۆژی دووشەممەیان بایکۆت کرد و خوازیاری دەرفەتی زیاتر بوون بۆ ئەوەی سەبارەت بە پرسە دژوارەکان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لەوان مەسەلەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پارێزگای کێشەلەسەری کەرکووک کە پارێزگایەکی نەوتخێزە، بیر و ڕا بگۆڕنەوە و بگەنە تەبایی.