سەفەری شاندی سیاسی یەکیەتی ئوروپا بۆ هەرێمی کوردستان
شاندێک لە یەکیەتی ئوروپا بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک وەزیرانی بلژیک ووەزیری ئابووری ئەم وڵاتە بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان سەفەریان کردووە بۆ هەولێر .
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ماڵپەڕی هەواڵی هاووڵاتی ڕاپۆرتی دا کە ئیلکساندر دیکرو جێگری سەرۆک وەزیرانی بلژیک هاوڕێ لەگەڵ وەزیری ئابووری ئەم وڵاتە لە سەرووی شاندێک لە یەکیەتی ئوروپا ، گەیشتوونەتە هەولێر. لەلایەکی ترەوە دڵاوەر ئاژگەیی نوێنەری هەرێمی کوردستان لە یەکیەتی ئوروپایش بە ماڵپەڕی ڕەسمی پارتی دێموکراتی کوردستان وتی کە کۆمیساریای باڵای کاروباری پەنابەرانی یەکیەتی ئوروپایش هاوڕێ ئەم شاندە سەفەریان کردووە بۆ هەرێمی کوردستان . ناوبراو وتیشی بڕیارە ئەم شاندە بە مەبەستی پەرەی پێوەندی یەکیەتی ئوروپا وهەرێمی کوردستان ، لەگەڵ کاربەدەستانی پایەبەرزی هەرێم ، دیدارو وتووێژ ئەنجام بدەن .