پێداگریی لەسەر درێژەی چالاکی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئێستادا
شوبات 19, 2019 16:23 Asia/Tehran
ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان جەختی کرد لەسەر درێژەی چالاکیی ئەو پەرلەمانە لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئێستادا.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "تارق جەوهەر" ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی سێشەمە 19ی شوباتی 2019 لەو باریەوە بە ماڵپەڕی "موازین نیوز"ی ڕاگەیاند پەرلەمانی کوردستان بەم دەستەی سەرۆکایەتییەی ئێستاوە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی خۆی و بە بێ ئەوەی ئاوڕ لە ململانێ سیاسییەکانی نێو هەرێمی کوردستان بداتەوە ئەرکی چاودێریی خۆی ڕادەپەڕێنێت.
تارق جەوهەر ڕایگەیاند : هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیسیۆنی مافەوانیی پەرلەمانی کوردستان و پاشان ئەندامانی کۆمیسیۆنەکانی دیکە، هەڵبژاردن بەگوێرەی ڕێککەوتنی سیاسی لە هەوڵ وهەنگاوەکانی دیکەی ئەو پەرلەمانە دەبێ.