وتووێژی مەسعود بارزانی و نوێنەری ترامپ سەبارەت بە داهاتووی کوردانی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i358018-وتووێژی_مەسعود_بارزانی_و_نوێنەری_ترامپ_سەبارەت_بە_داهاتووی_کوردانی_سوریا
لەدیداری نێوان ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش، بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی سوریاو داهاتووی کوردانی ئەو وڵاتە، خرایە بەر باس و لێکدانەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 21, 2019 15:07 Asia/Tehran
  • وتووێژی مەسعود بارزانی و نوێنەری ترامپ سەبارەت بە داهاتووی کوردانی سوریا

لەدیداری نێوان ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش، بارودۆخ و گۆڕانکارییەکانی سوریاو داهاتووی کوردانی ئەو وڵاتە، خرایە بەر باس و لێکدانەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ماڵپەڕی خەندان ڕاپۆری دا، "مەسعود بارزانی" رێبەری پارتی دیموکرات، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ "جێمز جێفری" نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژە داعش و "جول رایبرن"ی ڕاوێژکاری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دا.

لەو چاوپێکەوتنەدا کە بەئامادەبوونی سەرکۆنسولی ئەمریکا لە هەولێر و ئەندامانی تیمی تایبەتی ئەمریکی بۆکاروباری سوریا، ئەنجامی گرت، بارودۆخی سیاسی وسەربازیی ناوچەو بەتایبەت بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان خرایە بەرباس و جێمز جێفری ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان سەرباری بارودۆخی قەیرانیی ناوچەو هەڕەشەو گوڕەشەکان، یەکێک لە سەرکەوتووترین ناوچەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دێتەئەژمار.

نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبەداعش، پێی داگرت ؛ ئەوە، یەکەم سەریەتی سەرەکی و گرینگی ئەمریکا لەناوچە، شکست هێنان بە ترۆر و چەسپاندنی سەقام و هێمنی لە ناوچەیە.

هەروەها بارزانی و جێفری لەو دیدارەدا سەبارەت بە دواگۆڕانکارییە مەیدانییەکان لە سوریا و نیگەرانی لەبارەی داهاتووی کوردانی ئەو وڵاتە، وتووێژیان کردو جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی هاواهەنگیی وکردەوەی هاوبەشی نێوانیان بەمەبەستی هێنانەدی سەقام وپێش گرتن بە وێرانی و کوشت وبڕی کوردانی سوریا.