وتەبێژی پارتی: بۆ ڕێککه‌وتن لەگەڵ یەکێتی ناگه‌ڕێینه‌وه خاڵی سفر
وتەبێژی پارتی ڕایدەگەێنێت "حیزبەکەی سورە لەسەر ئەوەی پێش دانانی پارێزگار دەبێ دۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە".
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی وێستگە نیوز ، مه‌حمود محه‌مه‌د وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاندووە "له‌کۆبونه‌وه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ یه‌کێتی جه‌ختیان له‌حوکمڕانی سه‌رتاسه‌ری و سه‌قامگیری و گۆڕینی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی کردووە بۆ شەرعیەتی یاسایی، چونکە لەهەندێک شوێن هێشتا کار بە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی دەکرێت".
مەحمود ئاماژەی بەوەداوە "له‌هه‌موو خاڵه‌کانی رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌کێتی کۆک بوون ته‌نیا لە پرسی کەرکوکدا نەبێت و وتویانە دەبێت دۆخی که‌رکوک و ناوچه‌کانی مادده‌ی ١٤٠ ئاسایی بکرێنه‌وه‌و رێککه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی عێراق بکرێت و دواتر پارێزگار هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام یه‌کێتی زیاتر ئه‌وله‌ویه‌تی ئیشه‌کانیان ئه‌وه‌بوو که‌پارێزگارێک دابنرێت بۆ که‌رکوک و دواتر ئاسایی کردنه‌وه‌و کاره‌کانی دیکه‌بخرێنه‌وه‌قۆناغێکی دیکه‌وه".
وتەبیژی پارتی وتوشیەتی "ئه‌ندامانی پارتی بۆ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌١٨ی شوبات ١٢ واژوویان کۆکرده‌وه، به‌ڵام یه‌کێتی ته‌نیا دوو واژووشیان نه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا که له پشوو دابوو بتوانێت کۆبوونه‌وه‌بکات".