هەولێر خوازیاری پەرەی ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i358710-هەولێر_خوازیاری_پەرەی_ئاڵووێری_بازرگانی_لەگەڵ_ئێرانە
بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری گومرک لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە شاندێکی ئیدارەی گومرکی هەرێم لەسەردان بۆ تاران خوازیاری پەرەپێدرانی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان هەرێم و ئێران بووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2019 07:56 Asia/Tehran
  • هەولێر خوازیاری پەرەی ئاڵووێری بازرگانی لەگەڵ ئێرانە

بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری گومرک لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند کە شاندێکی ئیدارەی گومرکی هەرێم لەسەردان بۆ تاران خوازیاری پەرەپێدرانی ئاڵووێری بازرگانیی نێوان هەرێم و ئێران بووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، "سامان عەبدوڕەحمان" لە دیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی "ئێس ئێن ئێن" دا ڕایگەیاند کە حەوتەی ڕابردوو شاندێک لە ئیدارەی گشتیی گومرکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتکرانی فەرمیی حکومەتی ئێران سەردانی تارانی کردو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تیجاری و ئیدارەی گومرکی ئێران دیداری ئەنجامداو لەو دیمانە و دیدارانەدا شاندی هەرێم خوازیاری بەرزکرانەوەی ئاستی ئاڵووێرە بازرگانی وتیجاریەکان لەگەڵ ئێرانداو بەتایبەت لەبواری هەناردەی دوولایەنە، بووە.

بەڕێوەبەری کاروباری گومرکی هەرێمی کوردستان هەروەها وتی کە بەهێزکرانی پەیوەندیی دوولایەنەی بازرگانیی نێوان ئێران وهەرێم و باشتر ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان و نەهێشتنی کەندو کۆسپەکان، لە بابەتەکانی باسکراوی شاندی گومرکیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی بووە.

ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو وتووێژانەدا دوولایەن لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە چەند لێژنەیەکی باڵا پێک بهێنرێ بەمەبەستی چاودێری کردن بەسەر ڕەوتی کاروباری دەروازە سنورییە هاوبەشەکان وهەروەها چارەسەریی گرفتەکان و نەهێشتنی کەندوکۆسپەکانی بەردەم ئەو دەروازانە.

سامان عەبدوڕەحمان پێی داگرت، ئێران خوازیاری دانانی هێڵی ترانزیتی کاڵا لە عێراقەو بەهاتنەدی ئەو بابەتە، چالاکییە بازرگانییەکانی ناوچە بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکاو ئەوەش ویست و داوای هەرێمی کوردستانیشەو بەرپرسانی گومرکی هەرێم لەوبارەوە لەگەڵ بەرپرسە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی عێراق وتووێژیان کردووەو بۆ هێنانەدی هێڵی ترانزیت لە عێراق هەوڵ دەدەن.