ڕاگەیاندرانیی چلۆنایەتی دەرکرانی ڤیزای بەلاش لەهەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i360169-ڕاگەیاندرانیی_چلۆنایەتی_دەرکرانی_ڤیزای_بەلاش_لەهەرێمی_کوردستان
سەرکنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵێری کوردستانی عێراق گوتی: وەرگرتنی ڤیزا هەروەک ڕابردوو بۆ شارومەندانی هەردوو وڵات پێویستە بەڵام پارەیەک بۆ ڤیزا خەرج ناکرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2019 12:59 Asia/Tehran
  •  ڕاگەیاندرانیی چلۆنایەتی دەرکرانی ڤیزای بەلاش لەهەرێمی کوردستان

سەرکنسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەوڵێری کوردستانی عێراق گوتی: وەرگرتنی ڤیزا هەروەک ڕابردوو بۆ شارومەندانی هەردوو وڵات پێویستە بەڵام پارەیەک بۆ ڤیزا خەرج ناکرێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"مۆرتەزا عیبادی" رۆژی سێ شەممە گوتیشی: سەرکۆنسولگەری  کۆماری ئیسلامی لە هەولێر  هەروەک نوێنەرایەتییەکانی دیکەی ئێران   لە عێراق لە ١ ئاپریلی ٢٠١٩ سەبارەت بە دەرکرانیی ڤیزای بەلاش هەنگاوی هەڵگرتووە و چاوەڕوانی دەکرێت عێراقیش برگەکانی ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێکات.

 عیبادی لە پێوەندیی لەگەڵ ڤیزایەک کە پارەی بۆ وەرناگرن گوتیشی: هەر چەشنە ڤیزا لە وان ڤیزای ڕۆیشتن، گەشتیاری، زیارەتی، کار،وانە خوێندن،دەواوودەرمان، بنەماڵە بە لەبەر چاوگرتنیی یاساکانی هاوپێوەند بەوان ئیتر پارەی گەرەک نییە.

سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر  بە گرنگ زانینی هەڵوەشێندرانەوەی خەرجەکانی دەرکرانی ڤیزا بۆ بە هێزکردنەوەی پیشەسازی گەشتیاری بەڕاشکاوی گوتی: نەهێشتنەوەی خەرجیی ڤیزا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سەرانەی خەرج و بەرجیی سەفەرو ڕەونەقی هەرچی زیاتری  پیشەسازی گەشتیاری.

 عیبادی لە بواری چاپی ڤیزا و تۆمارکردنیی مۆری ڕۆیشتن و هاتنەوە لە سنوورەکانی ئێران دا گوتی: ڤیزا بە شێوەی ئێلیکترۆنیک دەردەکرێت و لاپەرەی ڤیزایی چاپ و یان لە سەر پاسەپۆرت دانانرێت  بەڵکوو دەرکرانی ڤیزا تەنیا بەشێوەی سیستێمی و بۆ ناوەندەکانی پاسەپۆرتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیتن دەبێت و ڕۆیشتن و یان هاتنی مۆسافیرانیش لە سیستێمی پاسەپۆرتی ئێران دا تۆمار دەکرێت کەوایە جگە لە نەنووساندنیی لاپەرەی ڤیزا لە پاسەپۆرتی مۆسافرین، هیچ چەشنە مۆرێکیش لە پاسەپۆرتی ئەوان دا لێنادرێت.