هەوڵی تورکیا بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ کوردستانی عێراق
" مەولوود چاووش ئوغلۆ" وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە هۆگری وڵاتەکەی بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی دا.
مەولوود چاووش ئوغلۆ" لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی ئانکارا پێوەندی لەگەڵ هەولێر ئاسایی دەکاتەوە وناوبراو هەربەم مەبەستە لە داهاتویەکی نێزیکدا سەفەر دەکات بۆ سلێمانی وهەولێر. وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا هەروەها بە ئاماژەدان بە کۆپرسی سێپتەمبەری ٢٠١٧ی زایینی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق وتی: کوردەکان دەزانن کە ئەم جیابوونەوەیە ئەگەریی نیەو تورکیا بەر لە بەڕێوە چوونی ئەم کۆپرسیە سەبارەت بە دەرەنجامەکانی وشداری دابوو. هەوڵی کاربەدەستانی ئانکارا بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق لە حاڵێکدایە کە ، پێوەندی تورکیا لەگەڵ کوردەکانی عێراق لە سێپتەمبەری ساڵی ٢٠١٧ی زایینی بەم لاوە، ڕەوتێک پڕ لە کێشەی تێپەڕ کردووە.