نیچیروان بارزانی، سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستانی عێراق
دوای نۆزدە مانگ چوڵ بوونی کورسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، سەرەنجام نیچیروان بارزانی ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی مای بۆ خۆلێکی چوارساڵە وەکوو سەرۆکی نویی ئەم هەرێمە هەڵبژێردرا.
مەسعود بارزانی لەساڵی ٢٠٠٥ هەتا ٢٠١٧ بۆ ماوەی ١٢ساڵ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی لە ئەستۆ دابوو. مەسعودبارزانی لە ساڵی ٢٠٠٥ لە ڕێگەی پەرلەمان ولەساڵی ٢٠٠٩ بە دەنگی گشتیی ، سەرۆکایەتی هەڕێمی کوردستانی عێراقی بەدەس هێنابوو. سەردەمی سەرۆکایەتی مەسعودبارزانی جۆلای ٢٠١٣ کۆتایی هاتبوو ، بەڵام پەرلەمانی کاتیی هەڕێمی کوردستان بە ڕیککەوتنی دوو حیزبی دێموکرات ویەکیەتی نیشتمانی خۆلی سەرۆکایەتی ناوبراوی بۆ ماوەی دووساڵی تر درێژ کردەوە. لەگەڵ کۆتایی هاتنی خۆلی درێژ کرانەوەی دووساڵەیش مەسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠١٥ لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستەکەی وازی نەهێنا وئەنجومەنی دادەوانی ناوچە بۆ ماوەی دووساڵی تر سەرۆکایەتی ناوبراو بەسەر ئەم ناوچەیەی درێژ کردەوە، لەحاڵێکدا کە نەیارەتیەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی بارزانی ڕەوتی بەرزبوونەوەی زۆری هەبوو. لە کۆتایی دا مەسعود بارزانی دوای ئەمەکە لە ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ کۆپرسیی جیابوونەوەی کوردستانی لە عێراق بەڕێوە برد وبە کردەوەکانی دەوڵەتی عێراق بە گشتیی ئەم کۆپرسیە لەگەڵ شکست ڕووبەڕوو بووەوە ، لەئۆکتۆبەری ٢٠١٧ ناچاربوو بە وازهێنان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان . دوای نۆزدە مانگ لە کۆتایی دا پەرلەمانی خۆجیی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی ڕابردوو ٢٨ی مای نیچیروان بارزانی وەکوو سەرۆکی نوێی ئەم هەرێمە بۆ یەک خۆلی چوار ساڵە هەڵبژاردووە. نیچیروان ی ٥٢ساڵە کە پاش ئەمە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو، لە نێوان پێنج بەربژاری پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەم پلەیە هەڵبژێردرا. نیچیروان لە پلەی نوێی دا لەگەڵ کێشەی زۆرگرینگ ڕووبەڕوویە. یەکەمین کێشە ئەمەیە کە لە کاتی دەنگ وەرگرتن بۆ دانرانی پلەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تەنیا ٨١نوێنەر لە ١١١نوێنەری پەرلەمانی خۆجیی کوردستان ئامادەبوون وبەتایبەت ئەوەکە نوێنەرانی سەربە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان داگری ٢١نوێنەر ونوێنەرانی پارتی تازە دامەزراوی بەرەی نوێی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ڕۆژی ڕابردوویان بایکۆت کردبوو، هەستیارە . لە ڕاستی دا ، نیچیروان بارزانی بە دەنگی زۆرەوە وەکوو سەرۆکی نویی هەڕێم هەڵنەبژێردرا وتەنیا ٦٨کەس لە ئەندامانی پەرلەمانی خۆجیی کوردستان بەناوبراو دەنگی متمانەیان داوە. دوهەمین کێشەی گرینگی بەردەم نیچیروان بارزانی ئەمەیەکە هێشتا میکانێزمێکی ڕوون ودیاری کراوی بۆ دیاری کردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیە. مەسعود بارزانی لە ساڵی ٢٠٠٥ بە دەنگی پەرلەمان ولە ساڵی ٢٠٠٩ بە هەڵبژاردنی گشتیی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا . ئێستاکە نیچیروان بارزانیش بە دەنگی پەرلەمان بۆ پلەی سەرۆکایەتی هەرێم هەڵبژێردرا، لە حاڵێکدا کە ناکۆکیەکانی سیاسی لەم بارەوە ئاشکرا وزۆرە. ئەم مەسەلە دەتوانێ نەیارەتی پارتە وحیزبەکان بیروڕای یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ویا تەنانەت بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ نیچیروان بارزانی بناغە ڕێژی بکات. خاڵی گرینگ ئەمەیە کە هەڵبژاردنی نیچیروان بارزانی دەتوانێ بۆ هەرێمی کوردستان ، هەل ودەرفەتێک بێت چونکە ناوبراو بەهۆی ئەوەکە فرەتر لە یەک دەیە پلەی سەۆک وەزیرانی ناوچەی لە ئەستۆ دابووە ، لەگەڵ کێشە وگرفتی بەهێز وهەروەها کێشە وگرفتی کۆمەڵایەتی وئابووری لەم ناوچەیە ئاگادارە.