باڵوێزی ئێران لەبەغدا هەڵبژێردرانی سەرۆکی تازەی هەرێمی کوردستانی عێراقی پیرۆز کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i363282-باڵوێزی_ئێران_لەبەغدا_هەڵبژێردرانی_سەرۆکی_تازەی_هەرێمی_کوردستانی_عێراقی_پیرۆز_کرد
باڵوێزی ئێران لەبەغدا هەڵبژێردرانی" نێچیروان بارزانی"ی وەک سەرۆکی تازەی هەرێمی کوردستانی عێراق پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 30, 2019 15:06 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لەبەغدا هەڵبژێردرانی سەرۆکی تازەی هەرێمی کوردستانی عێراقی پیرۆز کرد

باڵوێزی ئێران لەبەغدا هەڵبژێردرانی" نێچیروان بارزانی"ی وەک سەرۆکی تازەی هەرێمی کوردستانی عێراق پیرۆز کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،"ئێرەج مەسجێدی" باڵوێزی ئێران لە عێراق ڕۆژی پێنجشەممە بە ناردنی پەیاماێک بۆ"نێچیروان بارزانی"سەرۆکی تازەی هەرێمی کوردستانی عێراق هیواداری دەربڕیوە هاوکارییەکانی دوو لایەن لە خولی تازە دا پەرەبگرێت.

هەڵبژێردرانی نێچیروان بارزانی وەکوو سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق جیا لە هەندێک نەیاریەتییەکان لەئاستی ناوچەیش دا بەرەو ڕووی پێشوازی یەکپارچەی وڵاتە جۆر بە جۆرەکان و کاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق بووەوە.

 پەرلەمانی خۆجێیی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕۆژی سێشەممە "نێچیروان بارزانی"ی وەک سەرۆکی تازەی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ خولێکی چوارساڵە هەڵبژارد.

 نێچیروانی ٥٢ ساڵە کە بەرلەمە سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بوو، لە نێوان ٥ بەربژاری پۆستی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان،بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرا.