پێداگریی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لەسەر پێویستیی دابین کرانی ئاسایشی کەرکووک لەلایەن بەغداوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i363356-پێداگریی_پەرلەمانی_کوردستانی_عێراق_لەسەر_پێویستیی_دابین_کرانی_ئاسایشی_کەرکووک_لەلایەن_بەغداوە
پەرلەمانی کوردستانی عێراق لەکاردانەوە بە تەقینەوەکانی کەرکووک، جەختی کرد لەسەر پێویستیی دابینکرانی ئاسایشی ئەو پارێزگایە لەلایەن حکومەتی ناوەندیی عێراق و هەروەها هاوبەشیی هەموو باڵ و لایەنەکانی دانیشتووی کەرکووک لە ئیدارەکردنیدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2019 08:19 Asia/Tehran
  • پێداگریی پەرلەمانی کوردستانی عێراق لەسەر پێویستیی دابین کرانی ئاسایشی کەرکووک لەلایەن بەغداوە

پەرلەمانی کوردستانی عێراق لەکاردانەوە بە تەقینەوەکانی کەرکووک، جەختی کرد لەسەر پێویستیی دابینکرانی ئاسایشی ئەو پارێزگایە لەلایەن حکومەتی ناوەندیی عێراق و هەروەها هاوبەشیی هەموو باڵ و لایەنەکانی دانیشتووی کەرکووک لە ئیدارەکردنیدا.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، لە ڕاگەیێندراوێکدا کە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانی عێراق بڵاوبووەتەوە، وێڕای ئیدانەکرانی تەقینەوەکانی کەرکووک، تێیداهاتووە کە دۆخی ئاسایشیی ئەو پارێزگایە پاش چوونەدەری هێزەکانی پێشمەرگە، ناجێگیربووە.

پەرلەمانی کوردستانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە کە درێژەی ئەو بارودۆخەو ئاسایی نەبوونەوەی ڕەوشی کەرکووک، جێ بەجێ نەکردنی ماددەی١٤٠ی دەستووری عێراقی، ڕوودانی تەقینەوە ترۆریستییەکان، سووتێندرانی دەغڵ ودان و بەرووبووی کشت و کاڵی و ئەوەی وا لەو ڕاگەیێندراوەدا وەک بەعرەب کرانی دووبارەی کەرکووک ناوبراوە، ناجێگیریی وناهێمنی کەرکووک زیاتر دەکا.

هەروەها لەڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دابین کرانی ئاسایشی کەرکووک و پاراستنی گیان و ماڵی شارومەندانی، ئەرکی سەرشانی حکومەتی عێراقەو پێویستە بەغدا هەرچی زووتر ئەو بەرپرسایەتییەی جێ بەجێ بکاو پێش بگرێ بە پێشێل کرانی مافی دانیشتووانی.

پەرلەمانی کوردستانی عێراق لە کۆتاییدا وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی ئیدارەکرانی کەرکووک لەلایەن هەموو لایەنەکانی دانیشتووی، هاواهەنگیی نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپای عێراق بۆ دابینکرانی ئاسایشی کەرکووک و شارومەندانی و نەهێشتنی مەترسیی لەوچەشنە لەو پارێزگایەی جێی ناکۆکییە، بەپێویست زانیوە.

شەوی پێنج شەممە بەهۆی تەقینەوەی شەش بۆمب لەناوچە جیاجیاکانی کەرکووک لەباکوری عێراق چوار کەس کوژران و بیست وسێ کەسیش بریندار بوون.