پارتی: بەردەوام دەبین لەسەر پێکهێنانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وتەبێژى پارتى دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند، یەکێتى پابەندى ڕێککەوتن نەبووە و بەبێ سەروبەرەیى پاشەکشەى کردووە دەشڵێت "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەقی ڕێککەوتنەکە بڵاودەکەینەوە".
مەحمود محەمەد، وتەبێژى پارتى دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنووسیدا و دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەردوو ڕێککەوتنەکە کە لەگەڵ یەکێتی کردوویانە بڵاویدەکەنەوە، کە لایەنى سیاسی و کەرکوکى لەخۆگرتووە.
ڕاشیگەیاند، بەپێی پرۆسەکە دەبوو ١٨ی مانگی شوبات کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت، بەداخەوە ئەو کاتەش یەکیتی پاشەکشێی کرد و بەشداریی کۆبوونەوەی پەرلەمانی نەکرد.
لەبارەى پرسى کەرکوکەوە وتەبێژى پارتى وتى، لە کۆبوونەوەى بارزانى و کۆسرەت ڕەسوڵ ناوى ئەو کەسە دیاریکراوە کە بڕیارە بکرێتە پارێزگارى کەرکوک، لەگەڵ ئەوەشدا تەنها ئەو پرسە پەیوەندىی بە پارتى و یەکێتییەوە نییە.
ئاماژەى بەوەش کرد، بێ بوونى هێزى پێشمەرگە بە هاوبەشى لەگەڵ عێراق بۆ ئیدارەدانى کەرکوک، ئەستەمە دۆخى پارێزگاکە چارەسەر بکرێت.
ئەو قسانەی ووتەبێژی پارتی لەکاتێکدایە کۆسرەت رەسوڵ لە دەباشانەوە لەسەر مەزاری مام جەلال لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەى بەوەدا، پرسی دیاریکردنى فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پارێزگارى کەرکوک بە پێچەوانەوە باسى لێوەدەکرێت، دواى ئەوەى بریاردرا ئەو پرسە لەگەڵ بارزانى چارەسەر بکەن، هەوڵەکانیان بۆ ئەو مەبەستە دەستپێکردووە.
لە لایەکی دیکەوە لە یادی 44 ساڵەی دامه‌زراندنیدا، مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان لە درەنگانی شەوی هەینی 31ی ئایاری 2019، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت ''یه‌کێتی له‌سه‌ره‌تاوه جه‌ختیکردووەته‌وه، له‌شه‌راکه‌تی راسته‌قینه له‌بڕیاردان و به‌رپرسیارێتیی هاوبه‌ش له‌به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی کوردستان، له‌پێناوی ئه‌نجامدانی چاکسازیی راسته‌قینه و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان".
لە راگەیەندراوەکەئ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا هاتووە: "له هه‌رێمی کوردستاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌تی یه‌کێتی و پارتی رێککه‌وتنی سیاسی و دواجاریش رێککه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تیان ئیمزاکردووه، به‌ڵام هێشتا ناوه‌ڕۆکه‌کانیان نه‌که‌وتووەته‌سه‌ر رێچکه‌ی جێبه‌جێکردن".