دووشه‌ممه ، مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکرات له په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند که ئاماده‌کاریی ته‌واو بۆ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم له رۆژی 10ی ئه‌م مانگه کراوه، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا که هه‌مان رۆژ مه‌سرور بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ناوزه‌د ده‌کرێت.
ئومێد خۆشناو وتی: "رۆژی 10ی ئه‌م مانگه له کاتژمێر 11ی سه‌رله‌به‌یانی به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وڵاتان و عیراق و حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کان، له مه‌ڕاسیمێکی گه‌وره‌دا سه‌رۆکی هه‌رێم سوێندی یاسایی ده‌خوات".وتیشی: " سه‌رکرده عیراقی و کوردستانییه‌کان و نوێنه‌ری حزبه کوردستانییه‌کان و نوێنه‌ری وڵاتان و باڵیۆز و کۆنسوڵه‌کان، له مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بن".
سه‌رۆکی فڕاکسیۆنی پارتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که "به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی کاری په‌رله‌مان، له‌و دانیشتنه ئێمه وه‌ک فڕاکسیۆنی زۆرینه ناوزه‌دی سه‌رۆکوه‌زیران مه‌سروور بازانی ده‌که‌ین".
راشیگه‌یاند که: "پاشان مه‌ڕسوومی سه‌رۆکایه‌تی له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌رده‌چێت و هه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی حکومه‌ت ده‌ست پێده‌کات".