تێکهەڵچوونی توند لە نێوان پەکەکە و لەشکەریانی تورکیا لە باکووری هەرێمی کوردستان
کەناڵی تەلەفزیونیی ئێن ئاڕ تی راپۆریدا هێزەکانی پەکەکە هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکە و بارەگای لەشکەریانی تورکیا لە ناوچەی زاخۆ و تێکەهەڵچوونی توند لە نێوان دوو لایەندا روویداوە .
هێزەکانی پەکەکە لە کۆمەلگەی بێگۆڤا لە سنوری زاخۆ هێرشیانکردووەتە سەر بارەگایەکی سوپای تورکیا و شەڕوپێکدادن لە نێوان هەردوولا ڕوویداوە.
کاتژمێر پێنج و ٣٠ خولەکی ئێوارەی هەینی ٧ ی حوزەیران، هێزەکانی پەکەکە لە دۆڵی بیێ سەر بە ناحیەی باتیفا لە سنوری زاخۆ هێرشیانکردووەتە سەر بارەگەیەکی سوپای تورکیا و بەوهۆیەشەوە لە ناوچەکە دوکەڵێکی زۆر بەرزبووتەوە.
بەشێک لە هاوڵاتیانی گوندی بیێ بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تییان ڕاگەیاند، لە هێرشەکەدا هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان چەندین ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی سەربازی سوپای تورکیایان سوتاندووە، بەوهۆیەشەوە ڕێگەی هاتوچۆی گوندەکە گیراوە.
هەروەها دلشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا ڕاگەیاند، لە ئێستادا لەلایەن پەکەکەوە شەڕ ڕاگیراوە، بەڵام سوپای تورکیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ناوچەکە.
لەم شەڕ و لێکدانەکدا کەسێکی مەدەنیی ناوچەکە بریندار بووە .