بۆردومانی خەستی چەند ناوچەیەکی پارێزگەی هەولێر لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی ئەرتەشی تورکیا
ئەرتەشی تورکیا بەبیانووی ئامادەبوونی هێزە چەکدارەکانی پەکەکە بۆ جارێکی دیکە چەند ناوچەی پارێزگەی هەولێری بە خەستی بۆردومان کرد .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، ماڵپەڕی رۆژ نیوز نزیک لە پەکەکە باسی بۆردومانی خەستی گوندەکانی سەیران و خەلیفان دەکات لە دەڤەری برادۆستی شاری سوران لە پارێزگەی هەولێر .
بە پێی ئەم راپۆرە ، سەر لە بایەنی ئەمڕۆ شەممە دوو فڕۆکەی جەنگیی ئەڕتەشی تورکیا ئەو ناوچەی بە خەستی بۆردومان کرد کە بووە هۆی زیان و خەساری زۆر لە مەزرا و لەوەڕگەکانی ناوچەکە .
شەوی راردووش دو کۆپتەری جەنگیی ئەرتەشی تورکیا ناوچەی برادۆستیان تۆپباران کرد .
لەم هەواڵەدا ئاماژەیەک نەکراوە بە زیانی مرۆیی کەسانی مەدەنی یان چەکدارانی پەکەکە .
پەلامارەکانی ئەرتەشی تورکیا لە کاتێکدایە کە ناڵی تەلەفزیۆنیی ئێن ئاڕ تی راپۆری دا ، هێزەکانی پەکەکە هەڵیانکوتاوەتە سەر بنکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە دوڵی بیێ سەر بە ناوچەی باتیفا هەڵکەوتوو لە زاخۆ ی دهۆک .