یەکیەتی و ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی نێچیروان بارزانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i363702-یەکیەتی_و_ئامادەبوون_لە_ڕێوڕەسمی_سوێند_خواردنی_نێچیروان_بارزانی
سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی باسی لەوە کردووە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان شکستیهێناوە لەوەی بروا بەیەکێتی نیشتمانی کوردستان بهێنێت بەشداری لە رێورەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2019 11:18 Asia/Tehran
  • یەکیەتی و ئامادەبوون لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی نێچیروان بارزانی

سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی باسی لەوە کردووە، کە پارتی دیموکراتی کوردستان شکستیهێناوە لەوەی بروا بەیەکێتی نیشتمانی کوردستان بهێنێت بەشداری لە رێورەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم بکات.

 

بە گوێرەی نوسینی ماڵپەڕی شارپرێس ، رۆژنامەی "عەرەبی جەدید" لە راپۆرتێکیدا لەسەر مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی نوێی هەرێم بڵاویکردەوە پارتی دیموکراتی کوردستان تاوەکو ئەمرۆ شەممەش نەیتوانیوە بڕوا بەیەکێتی بهێنیت بەوەی رۆژی دووشەممە بەشداری ڕێوەرەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی بکات تا وەک  سەرۆکی نوێی هەرێم دەستبەکار بێت ، ئەوەش دوای ئەوەی یەکێتی بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکە کۆمەڵێک مەرجی داناوە .

رۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسێکی یەکێتییەوە گواستوویەتییەوە مەرجەکانی یەکێتی روونن و پەیوەستن بە پارێزگاری کەرکوکەوە ، جەختیشی کردووەتەوە رۆژی شەممە یان یەک شەممە ناوی چەند پاڵێوراوێک بەفەرمی دەدرێت بە پارتی دیموکراتی کوردستان تاوەکو رەزامەندی لەسەر یەکێکیان دەرببڕن .

ئەو سەرچاوە بە رۆژنامە عەرەبییەکەشی راگەیاندووە، هەوڵەکان و ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیانەی بەرپرسانی پارتی لەماوەی چەند کاتژمێری رابردوو هیچ کاریگەرییەکی نەبووە لەسەر گۆڕینی هەڵوێستی یەکییەتی بەوەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخوردنی نێچیرڤان بارزانیدا بکات .

بەرپرسەکەی یەکێتی هەروەها رایگەیاندووە، ئەگەر بێت و پارتی پشتیوانی پاڵیوراوی یەکێتی نەکات بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و هەندێک لەو پۆستانەی یەکێتی لەناو حکومەتی هەرێم داوای دەکات پارتی رەزامەندیان لەسەر نەدات ، ئەوە یەکێتی بەشداری ئەو دانیشتنە ناکات کە وابڕیارە رۆژی دووشەممە بەڕیوەبچێت بۆ سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێم .

ئەمە لەکاتێکدایە مانگی رابردوو پەرلەمانی کوردستان نێچیرڤان بارزانی کاندیدی پارتی وەک سەرۆکی هەرێم هەڵبژارد، بەڵام یەکێتی بەهۆی ناڕەزاییەکانی بەشداری پرۆسەی دەنگدانەکەی نەکرد.