یەکێتی بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێم دەکات
دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، کە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، وتەبێژی ئەو حزبە ئاشکرای کرد، کە سبەی شاندێکی باڵای یەکێتی بەشداریی لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکات
له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی فەرمی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "سبەی شاندێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی کۆسرەت رەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی و ئه‌ندامیەتی ئه‌رسه‌لان بایز، حاکم قادر و عومه‌ر فه‌تاح، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌شداریی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات".
وتەبێژی یەکێتی ئاشکراشی کرد، فراکسیۆنی حزبه‌که‌ی له په‌رله‌مانی کوردستان، ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنه‌که ده‌بێت.
بۆ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان که بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌نده‌وه بانگهێشتنامه ئاراسته‌ی سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی عێراق و سه‌رۆکی کوتله‌کانی په‌رله‌مانی عێراق و باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له عێراق کراوه.ه‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆکی کوتله‌کانی ناوپه‌رله‌مانی عێراق، له‌ناویاندا فالح فه‌یاز، هادی عامری، ئوسامه نوجێفی، ئه‌یاد عه‌لاوی و چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی عێراقی و بیانی بۆ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بانگهێشت کراون".
هه‌روه‌ها باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی له‌ناویاندا باڵیۆزه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و شانشینی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و رووسیا و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و ئێران بۆ ئه‌و رێوڕه‌سمه بانگکراون.
هێشتا عادل عه‌بدولمه‌هدی دوا بڕیاری له‌باره‌ی به‌شدارییکردنی نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نه‌یتوانی ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌که ببێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا شاندێک به نوێنه‌رایه‌تی خۆی و حکوومه‌تی فیدراڵی ده‌نێرێت و سه‌رۆک کۆماری عێراقیش ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌که ده‌بێت".