نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێم سوێندی یاسایی دەخوات
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرکردە و نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و باڵیۆز و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە عێراق،ئەمڕۆ دووشەممە ، رێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر بەڕێوەدەچێ.
بە پێی راپۆرتی میدایکانی هەرێم ، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار راگه‌یاند: "هه‌ر یه‌که له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆکی کوتله‌کانی ناوپه‌رله‌مانی عێراق، له‌ناویاندا فالح فه‌یاز، هادی عامری، ئوسامه نوجێفی، ئه‌یاد عه‌لاوی و چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی عێراقی و بیانی بۆ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بانگهێشت کراون".
هه‌روه‌ها باڵیۆز و نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و بیانی له‌ناویاندا باڵیۆزه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و شانشینی به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و رووسیا و ئه‌ڵمانیا و ژاپۆن و ئێران بۆ ئه‌و رێوڕه‌سمه بانگکراون.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "ژماره‌یه‌کی زۆری که‌سایه‌تییه‌کان ته‌ئکیدیان کردووه‌ته‌وه که له رێوره‌سمه‌که‌دا به‌شداریی ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده هێشتا عادل عه‌بدولمه‌هدی دوا بڕیاری له‌باره‌ی به‌شدارییکردنی نه‌داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نه‌یتوانی ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌که ببێت، له‌و حاڵه‌ته‌دا شاندێک به نوێنه‌رایه‌تی خۆی و حکوومه‌تی فیدراڵی ده‌نێرێت و سه‌رۆک کۆماری عێراقیش ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌که ده‌بێت".