وەستانی یارمەتیە دەرەکیەکان بە ئاوارەکانی دانیشتووی هەرێم
بەرپرسی رێکخراوی کۆنتڕۆڵی قەیران لە هەرێمی کوردستان ، رایگەیاند سەرباری نیشتەجێ بوونی یەک میلۆن و 100 هەزار ئاوارە لە هەرێم ، یارمەتیی رێکخراوە بیانیەکان بەوان وەستاوە .
هوشەنگ موحەممەد لە وتووێژ ل گەڵ ماڵپەڕی پارتی دیموکراتدا بە ئاماژە بەوەی کە یارمەتیی رێکخراوە بیانیەکان بە ئاوارەکانی دانیشتووی هەرێم وەستاوە ، وتیشی نەبوونی راژەکاریی و ئاسایش و دابین نەبوونی پێداویستیەکان لە ناوچەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەم ئاوارانە هۆکاری سەرەکییە لە خۆبواردنی ئەوان لە بەجێهێشتنی کەمپ و گەڕانەوە بۆ شوێنی نیشتەجێ بوونی خِۆیان .
بەرپرسی رێکخروی کۆنتڕۆڵی قەیران لە هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی حکومەتی ناوەندیی عێراقیش بە بیانووی نەبوونی بودجەی پێویست هیچ یارمەتی و ڕاژەکاریەک نادا بە ئاوارەکان و لەبەر ئەوە ، رەوتی گەڕانەوە ی ئاوارەکان یاساغ کراوە و ئەو ئاوارانە کە پێشتر گەڕاوبوونەوە شوێن ژیانی خۆیان ، بۆجارێکی دیکە روویان کردووەتە کەمپەکانی هەرێم و تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار ئاوارە بۆ جارێکی دیکە دوای بە جێهێشتنی هەرێم ، گەڕاونەتەوە کەمپی ئاوارەکان .