حکومه‌تی هه‌رێم : پەکەکە لە گوندەکانی هەرێم دوور کەوێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i364719-حکومه_تی_هه_رێم_پەکەکە_لە_گوندەکانی_هەرێم_دوور_کەوێتەوە
حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردوومانەکانی تورکیا و بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت "چه‌کدارانی‌ پەکەکە بێباکانه‌ ژیانی‌ گوندنشینانی‌ ناوچە سنوورییەکانیان خستووەتە مه‌ترسییه‌وه‌ و ده‌بێ په‌که‌که‌ له‌ گوندنشینان دوورکه‌ونه‌وه‌".
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 29, 2019 11:35 Asia/Tehran
  • حکومه‌تی هه‌رێم : پەکەکە لە گوندەکانی هەرێم دوور کەوێتەوە

حکومەتی ھەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردوومانەکانی تورکیا و بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت "چه‌کدارانی‌ پەکەکە بێباکانه‌ ژیانی‌ گوندنشینانی‌ ناوچە سنوورییەکانیان خستووەتە مه‌ترسییه‌وه‌ و ده‌بێ په‌که‌که‌ له‌ گوندنشینان دوورکه‌ونه‌وه‌".

لە راگەیەندراوەکەی حکومەتی ھەرێم ھاتووە: "هه‌بوونی‌ چه‌کدارانی‌ په‌که‌که‌ له‌و ناوچانه‌ و نزیکبوونه‌وه‌ و هاتنی‌ به‌ ئه‌نقه‌ستیان بۆ ناو گوند و ئاواییه‌کان، بێباکانه‌ ژیانی‌ گوندنشینانی‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌،  هه‌روه‌ها بووه‌ته‌ رێگر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ژیان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یان".

ئاماژە بەوەشکراوە: "حکومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان قبووڵ ناکات و رێگه‌ نادات خاکه‌که‌ی‌ بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر و تێکدانی‌ ئاسایشی‌ وڵاتانی‌ دراوسێ به‌کار بهێنرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ژیانی‌ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان بکه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه". ‌

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە: "حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌رباره‌ی رووداو و بۆمبارانه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی ناوچه‌ سنوورییه‌کان، نیگه‌رانیی خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ تورکیا و  داواکارین دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌".

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27ی حوزه‌یرانی 2019 لەمیانی شەڕی تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە و بۆردوومانی دوو گوند لە بناری قەندیل، چوار کەس کوژران  کە باوکێک و سێ منداڵی بوون و پێنج کەسی دیکەی هەمان خێزانیش برینداربوون.