ئێزدیەکان دووبەرەکیان تێکەوت
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i366598-ئێزدیەکان_دووبەرەکیان_تێکەوت
بەشێک لە ئێزدیەکانی هەرێم بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە کەسی هەڵبژێردراو وەک رێبەری ئێزدیەکانی جیهانیان قەبوڵ نیە ، کۆبوونەوە و کەسێکی دیکەیان بۆ ئەم مەبەستە هەڵبژارد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2019 08:33 Asia/Tehran
  • ئێزدیەکان دووبەرەکیان تێکەوت

بەشێک لە ئێزدیەکانی هەرێم بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە کەسی هەڵبژێردراو وەک رێبەری ئێزدیەکانی جیهانیان قەبوڵ نیە ، کۆبوونەوە و کەسێکی دیکەیان بۆ ئەم مەبەستە هەڵبژارد .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، لە کاتێکدا کە دوای 6 مانگ مشتومڕ و وتووێژ لە نێوان ئێزدیەکان لەسەر هەڵبژاردنی رێبەری ئێزدیەکانی جیهان و جێگرەوەی  میر تەحسین بەگ رێبەری کۆچکردووی ئێزادیەکانی عێراق و جیهان  ، حازم میر تەحسین بەگ کوڕی ئەویان هەڵبژارد ، بەشێک لە ئیزدیەکانی شەنگاڵ کە هەڵبژاردنی ئەو بە هەنگاوێکی سیاسی و بە داکۆکیی تورکیا و هەندێ پارڕتی سیاسیی هەرێم دەزانن ، وێڕای رەتکردنەوەی ئەو ، لە کۆبوونەوەیکدا لە شەنگاڵ کەسێکی دیکەیان وەک رێبەری ئێزدیەکان هەڵبژارد .

ماڵپەڕی شارپرێس لەم بارەوە راپۆری دا ئەم دانیشتنە بە ئامادەبوونی کەسایەتی و چالاکانی ئێزدی و سەرۆک خێڵەکانی ناوچەکە و لە گڵکۆیەک بە ناومی شیبل قاسم لە شەنگاڵ بەڕێوەچووە و تیایدا نایف بن داود وەک رێبەری نوێی ئیزدیەکان هەڵبژێردراوە .

ئەوە لە کاتێک دایە کە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت پارتی دیموکرات بۆ وێنە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ، نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، داکۆکی خِۆیان لە حازم میر تەحسین بەگ راگەیاندووە و وەزیری دەرەوەی تورکیاش پیرۆزبایی لێکردووە .