مەسروور بارزانی و کونسوڵی نوێی ئێران له ههولێر کۆ بوونەوە
لە دیداری مەسروور بارزانی، سهرۆک وەزیرانی ههرێمی کوردستان و کونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران له ههولێر، پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێم و ڕێکارەکانی بەهێزتر کردن و پەرە پێدرانی ئەو پێوەندییانە خرایە بەر باس و لێکدانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کورد پرێس؛ مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نەسروڵڵا رەشنودی کونسوڵی نوێی ئێران لە هەولێر کرد و لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە هەمە لایەنە بە تایبەت لە بواری ئابوری تاوتوێ کرا.
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لەم بارەوە ڕاپۆرتی دا کە دوو لایەن لەو کۆبوونەوەیەدا پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لە بواری جۆربەجۆر و بەتایبەت ئابووری و بازرگانی و ڕێگاکانی پەرەپێدان و پتەوتر کردنی ئەو پێوەندییانەیان خستۆتە بەر باس و وتووێژ.
لەو دانیشتنەدا، کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی هەرێم ئاواتی سەرکەوتنی بۆ کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم خواست.
هەروەها مەسروور بارزانی بە خێرهاتنی کونسوڵی نوێی ئێرانی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
ڕەشنوودی جێگای مورتەزا عیبادی سەرکۆنسولی پێشووی ئێران لە هەولێری گرتۆتەوە.
هەروەها هەفتەی ڕابردوویش "مەهدی شووشتەری" جێگای "سەعدوڵلا مەسعوودیان"ی لە پۆستی سەرکۆنسولیی ئێران لە سلێمانی گرتەوە.