چوارهەزار و ٦٠٨ بەڵگە بۆ ناسێندرانی قەڵاچۆی ئێزدییەکان وەک جینۆساید کۆکراوەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i366674-چوارهەزار_و_٦٠٨_بەڵگە_بۆ_ناسێندرانی_قەڵاچۆی_ئێزدییەکان_وەک_جینۆساید_کۆکراوەتەوە
سەرۆکی تیمی کۆکردنەوەو دێکۆمێنت سازیی سەنەدەکانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان، ڕایگەیاند کە ئەو تیمە تائێستا چوار هەزار و ٦٠٨ سەنەدی بۆ ناسێندرانی قەڵاچۆی ئێزدیەکان وەک جینۆساید کۆکردۆتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 06, 2019 11:53 Asia/Tehran
  • چوارهەزار و ٦٠٨ بەڵگە بۆ ناسێندرانی قەڵاچۆی ئێزدییەکان وەک جینۆساید کۆکراوەتەوە

سەرۆکی تیمی کۆکردنەوەو دێکۆمێنت سازیی سەنەدەکانی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان، ڕایگەیاند کە ئەو تیمە تائێستا چوار هەزار و ٦٠٨ سەنەدی بۆ ناسێندرانی قەڵاچۆی ئێزدیەکان وەک جینۆساید کۆکردۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، دادوەر ئەیمەن مستەفا لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ڕووداودا وتی کە پاش کۆمەڵکوژیی بەرفراوانی کوردانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە لە شنگال، تیمی کۆکردنەوەی بەڵگەو سەنەدی هاوپێوەند بەو قەڵاچۆیە بەئامانجی ناساندنی وەک جینۆساید لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ولەپارێزگای دەهۆک پێکهاتووەو تائێستاش چوار هەزار و٦٠٨ سەنەدی بەنرخ لەبارەی ئەو قەڵاچۆکرانە، کۆکردۆتەوەو تۆماری کردووە.

ئەیمەن مستەفا پێی داگرت، دەوڵەتێکی ڕەسمی و سەربەخۆ بەڵگەکان پێشکەش بکات و ناتوانین راستەوخۆ ئەو بەڵگانە پێشکەشی دادگای نێودەوڵەتی بکەین. ئەو کارە لە رێگەی بەغداوە دەکرێ‌، ئەوانیش هاوکار نین و لەبەرامبەر داواکارییەکانی هەرێمیشدا وەڵامدەر نین.

بەپێی ئەو هەواڵە؛ سەنەدو بەڵگە کۆکراوەکان ، داگری بەڵگەگەلی سەلمێنەری رفاندن، بەکۆیلەتی گیران، گۆڕانی بەزۆرەملێی ئایین، جیاکردنەوەی منداڵان وخێزانەکان، گۆڕانی بەزۆرەملێی شوێنی نیشتەجێبوون، توندوتیژی کردن، دەسدرێژکاین.