داکۆکیی نێچیرڤان بارزانی لە حکومەتی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i372511-داکۆکیی_نێچیرڤان_بارزانی_لە_حکومەتی_عێراق
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند لە حکومەت و ئەنجامدانی چاکسازیی لە دەستوری ئەو وڵاتەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2019 04:32 Asia/Tehran
  • داکۆکیی نێچیرڤان بارزانی لە حکومەتی عێراق

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پاڵپشتی خۆی ڕاگەیاند لە حکومەت و ئەنجامدانی چاکسازیی لە دەستوری ئەو وڵاتەدا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ڕووداو، نێچیرڤان بارزانی رۆژی سێ شەممە لە لێدوانێکدا وتی: ناوچەی کوردستانی عێراق پاڵپشتی دەکا لە هەرچەشنە چاکسازییەک لە یاسای بنەڕەتیی عێراقدا ، ئەگەر بارودۆخ بۆ شارومەندانی ئەو وڵاتە باشتر بکا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی گۆڕانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتی: گۆڕانی کەسایەتی سەرۆک وەزیر، ڕێگاچارەی کێشەکانی ئەو وڵاتە نییە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها وتی: شاندێک لە هەرێمەوە حەوتەی داهاتوو بۆ ڕاوێژکردن لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی سەبارەت بە پرس و بابەتی جیاجیای وەک نەوت وبودجە سەردانی بەغدا دەکا.

ژمارێک لە شارەکانی عێراق لەچەند حەوتەی ڕابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی نالەباری ڕاژەکارییە گشتییەکان، نەبوونی هەلی کارکردن و گەندەڵیی ئێداریین بەڵام ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینانە لەرۆژانی ڕابردوودا بە دەستتێوەردانی ژمارێک وڵاتی عەرەب توندوتیژی لێکەوتووەتەوەو بەسەدان کوژراو و برینداری بەدواوە بووە.

حکومەتی عێراق لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا چوار پاکێجی پێشنیارکراوی بەتەوەری دابین کردنی داواکاریی ناڕازییان خستووەتە ڕوو.

لەهەمان کاتدا، ئەمریکا لەم دواییەدا لەهەڵوێست گرتنێکی دەستتێوەردەرانە، خوازیاری پەسەندکرانی چاکسازییە هەڵبژاردنییەکان و بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێش وەختە لە عێراقدا بوو.