کۆوەبونی سهرۆک و جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتی
تشرینی دووهم 27, 2019 12:06 Asia/Tehran
کۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا سەید قادر و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێکرد.
به پیی راپورتی خەندان-بەیانی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مستەفا سەید قادر و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانیان کرد و پاشان سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد.
شاندی پارتی کە پێکهاتبون لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی و هۆشیار زێباری، زەعیم عەلی و ئازد بەرواری و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی پێشوازیان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کرد.
سەردانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ لای کۆمەڵی ئیسلامی و شاندی پارتی لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندایە کە دوێنێ بۆ لای بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەستیانپێکرد، بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتری لایەنەکان لە بەغدا، هاوکات تاجەگوڵینەیان لەسەر ئارامگەی مامجەلال و نەوشیروان مستەفا دانا.
نێچیرڤان بارزانی دوای سەردانەکەی بۆ لای یەکێتی و گۆڕان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، "ههمو ههوڵێکمان بۆ ئهوهیه له بهغدا هاوپهیمانییهکی کوردستانی دروست بکهین، چونکه به جیا کارکردن هیچ دهستکهوتێکی نابێت و ئهگهر بهیهکهوه بین، ژمارهیهکی باشمان دهبێت و له ئهولهویهتی ئێمهیه بتوانین ئهو هاوپهیمانییه دروست بکهین".