درێژەی پەلامارە ئاسمانی و تۆپخانەییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373475-درێژەی_پەلامارە_ئاسمانی_و_تۆپخانەییەکانی_تورکیا_بۆ_سەر_هەرێمی_کوردستان
سپای تورکیا دوای پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر ناوچە ئاوادانەکان لە سیدەکانی هەرێمی کوردستان ئەو ناوچەگەلەی داوەتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2019 13:00 Asia/Tehran
  •  درێژەی  پەلامارە  ئاسمانی  و تۆپخانەییەکانی  تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

سپای تورکیا دوای پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر ناوچە ئاوادانەکان لە سیدەکانی هەرێمی کوردستان ئەو ناوچەگەلەی داوەتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی .

 بە  گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کورد پرێس   فڕۆکەشەڕکەرەکانی  سپای  تورکیا  لە سەرلەبەیانی  هەینی  22  سەرماوەز  واتە  13  دیسامبر دەستیان  دایە  گەشتلێدان بەسەر  ئاسمانی  بڕێک  لە ناوچەکانی  هەرێمی کوردستان  بە تایەت  ناوچەی  سوران  لە پارێزگەی  هەولێر  و گوندەکانی  خەلیفان  هەڵکەوتوو  لە  ناوچەی  سیدەکان  لە  دەەری  سوران لەو  پارێزگایە کەوتووەتە بەر  پەلاماری  ئاسمانی  .  ئیحسان چەلەبی  بەخشداری  سیدەکان  لەو  بارەوە  بە  تەلەفیزوینی  ڕووداوی  وت  کە لە  پەلاماری  ئاسمانی  بەرزاییەکانی  کانی  دیزان  و  سرازان  لە  خەلیفان  بە توندی  دراوەتە بەر  پەلامار  و   خەسار دراوە  لە  دارستان و گژ  و گیاکانی  ئەو  ناوچانە . ناوبراو  وتی  کە  دوای  ئەو  پەلامارگەلە  ؛تۆپخانەی  ئەرتەشی  تورکیاش  هەمان  ناوچە  بوردمان کراوانەیان  داوەتە بەر  پەلامار  و درێژەی    ئەو  پەلامارگەلە  بووەتە  هوی  دەرکەوتنی  نیگەرانی  لە نێوان    دانیشتووان و بڕێک  لە خەڵک  ماڵەکانی  خۆیانیان  بە جێهێشت