پەرەی هاوکاریە گومروکی وتیجاریەکانی ئێران وهەرێمی کوردستان
سەرۆک گومروکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وهەرێمی کوردستانی عێراق لە مەڕ پەرەی هاوکاریەکانی گومروکی وهاسان کاری وپەرەی تیجارەتی دوو لایەنە هۆگریان دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە گومروکی ئێران مەهدی میر ئەشرەفی سەرۆکی گشتیی گومروکی ئێران لە دیدار وچاوپێکەوتن لەگەڵ ساماڵ عەبدولڕەحمان عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی گومروکی هەرێمی کوردستانی عێراق کە لە پەراوێزی ڕی وڕەسمی کۆتایی کاری کارگەی ڕاهێنانی کارمەندانی ئەم هەرێمە لە تاران ئەنجام بوو، ئامادەیی گومرۆکی ئێران بۆ پەرەی پێوەندی گومروک لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق ویارمەتی بۆ هاسان کاری وپەرەی تیجارەت لەگەڵ ئەم هەرێمە ڕاگەیاند. گوێزرانەوەی تیجارەتی گومروکی لە مەڕ ئاڵووێرکردنی زانیاری ووێنە وفیلمی ئیکس ڕی یەکان ، جێبەجێکردنی کۆنۆانسیۆنی مانگی پووشپه ر، هاوئاهەنگی کاژێرەکانی کار وڕۆژە کانی پشودان وباس وڕاوێژی هاوپێوەند بە ترانزیتی کاڵا لە گرینگترین باسە بەرباسەکان لەم دیدارە بوو. سەرۆکی گشتی گومروکی وڵاتەکەمان لەم دیدار وچاوپێکەوتنە دا هەروەها داوای ئێران لەمەڕ بەفەرمی بوونی سنووری سه یرانبەند ی بانەی هێنایە ئاراوە وخوازیاری جێبە جێ کردنی ئەم داوکاریە بوو کە بە قسەی ناوبراو بووە هۆی گەشەی تیجارەت وگەشەی گەشتیاری نێوان دوو لایەن . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە جەماڵ عەبدولڕەحمان عەزیز ، بەڕێوە بەری گشتیی گومروکی هەرێمی کوردستانی عێراق یش وێڕای ڕێزگرتن لە گومروکی ئێران لە بەڕێوە بردنی خۆلەکانی ڕاهێنان لەوان خۆلی ڕاهێنانی ئەم دواییە بۆ کارمەندانی ئەم هەرێمە ئامادەیی خۆی لەمەڕ لێکدانەوەی مژارەکانی بەرباس لەلایەن سەرۆکی گشتی گومروکی ئێران ڕاگەیاند.