دیدار ودیمانەی سەرکۆنسولی ئێران و تورکیا لە هەولێر
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i373979-دیدار_ودیمانەی_سەرکۆنسولی_ئێران_و_تورکیا_لە_هەولێر
لە دیداری نێوان سەرکۆنسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر ،لەگەڵ سەرکۆنسوولی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پێوەندییەکانی دوو لایانە وتوویژ کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 24, 2019 12:55 Asia/Tehran
  • دیدار ودیمانەی سەرکۆنسولی ئێران و تورکیا لە هەولێر

لە دیداری نێوان سەرکۆنسوولی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر ،لەگەڵ سەرکۆنسوولی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پێوەندییەکانی دوو لایانە وتوویژ کراوە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی کوردپرێس،کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ناوەندی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە دیدارێک لە نیوان نەسرۆڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسوولی ئێران و هاکان کاراچای سەرکۆنسوولی تورکیا لەهەولێر ،ئەنجامدراوە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە؛ لەم دیدارە دوو لایەن خەریکی باس و ڕاویژ بوون لەبارەی گۆڕانکارییەکانیی ناوچە و پێوەندییەکانی دوو لایەنەی نێوان ئێران و تورکیا.

کاراچای هاوکات لەگەڵ دەربڕینی خۆشحاڵی لەم دیدارە بە ئاماژە بە پرۆسەی پێوەندییەکانی دوو وڵاتی دراوسێ و دۆستی ئێران و تورکیا، جەختیان کرد لە سەر پێویستی ڕاویژی بەردەوام لە نێوان سەرکۆنسولگەرییەکانی دوو وڵات.

هەروەها ڕەشنوودی بەئاماژە بە پرۆسەی پێوەندییەکانی دوو وڵات لە ڕەهەندەکانی دوو لایانە و نێو دەوڵەتی ئەم پرۆسەیە هاوڕەوت لەگەڵ بەهێزکردنەوەی پاوەجێێ و گوزەرانی باشی دوو نەتەوە تاوتۆێکرد.