هەرێمی کوردستان مەڵبەندی پێکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە.
بە پێی راپۆرتی خەندان ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لە دایکبونی حەزرەتی مەسیحەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کریستیانەکانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و رایگەیاندوە، "بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (کریسمس)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم لە کەشێکی ئارام و ئاسودەدا، جەژن بەسەر ببەن".
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە، دەشڵێت، "شانازیش دەکەین کە هەرێم پەناگەیەک بوە بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر و لەناویشیاندا مەسیحییەکانی عێراق و ناوچەکە".
بارزانی نوسیویەتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستانیش درێغی نەکردوە و بەردەوامیش دەبێت لەدابینکردنی ئارامی و دڵنیایی و یارمەتیدانی هەموو ئەوانەی لەبەر ستەم و زۆرداری پەنای بۆ دەهێنن".