ناڕەزامەندی دەربڕینی فراکسیۆنی کورد لە پەرلەمانی عێراق بەرامبەر بە یاسای تازەی ھەڵبژاردن
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i374014-ناڕەزامەندی_دەربڕینی_فراکسیۆنی_کورد_لە_پەرلەمانی_عێراق_بەرامبەر_بە_یاسای_تازەی_ھەڵبژاردن
جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەشی فراکسیۆنەکانی ھەرێمی کوردستان وتی: ئەوەی وا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا ڕووی دا ئەمە بوو کە یاسایەک بەبێ ھیچ جۆرە لێکدانەوەو ڕێککەوتن و گوێ گرتن لە داخوازیی چاکسازی خوازانەی شەقام تێپەڕێندرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2019 06:40 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی فراکسیۆنی کورد لە پەرلەمانی عێراق بەرامبەر بە یاسای تازەی ھەڵبژاردن

جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەشی فراکسیۆنەکانی ھەرێمی کوردستان وتی: ئەوەی وا ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا ڕووی دا ئەمە بوو کە یاسایەک بەبێ ھیچ جۆرە لێکدانەوەو ڕێککەوتن و گوێ گرتن لە داخوازیی چاکسازی خوازانەی شەقام تێپەڕێندرا.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕەچاو نەکرانی مافی نەتەوەی کوردو جەماوەری نێو شەقام و بازاڕو بۆچوونی کارناسانەو پسپۆڕانە لە ڕاستی دا لە ئاراستەی ورووژاندنی شەقام و ھاندانیان بەرەو پێکەوە ھەڵشاخان و چەندبەرەکییە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆبوونەوەی گرینگی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەنجام دانی لێکدانەوەی یەکجاریی لەمەڕ دیاری کردنی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کەوتووەتە ڕۆژی پێنج شەممەی داھاتوو.

وەدواخرانی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەپاش تێپەڕێندرانی یاسای تازەی ھەڵبژاردن ڕۆژی سێ شەممە بڕیاری لە سەر درا.

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی سێ شەممە سەرەنجام یاسای تازەی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد کە بە گوێرەیەوە میکانیزمی ھەڵبژاردن لە شێوازی پێڕستەوە بۆ شێوازی تاکەکەسی دەگۆڕدرێت.