دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان : 130 دۆسیەی گەندەڵی لە دادگاکانن
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری یاسایی لە دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستانی ئیراق رایگهیاند، لە ساڵی 2019 دا کەیسەکانی گەندەڵی لە دادگاکاندا ھی ساڵانی رابردوو 55 دۆسیە و ئەمساڵ 75 دۆسیەبوون کە بە گشتی 130 دۆسیە بووە
مشیر رەشید ئیبراھیم، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری یاسایی لە دەستەی دەستپاکی ھەرێمی کوردستان به ئاژانسی ئهنادۆڵ-ی راگهیاندووه، "لە ساڵی 2019دا، کەیسەکانی گەندەڵی لە دادگاکاندا ھی ساڵانی رابردوو، 55 دۆسیە و ئەمساڵ 75 دۆسیەبوون کە بە گشتی 130 دۆسیە بووە و لەو ژمارەیەش 41 یان دەستگیرکراون و 34 یان ئازادکراون.
باسی لهوهشکردووه، "پڕۆژە یاسایەکمان پێشکەشکردووە کە تیاییدا داوامانکردووە دادگایەکی تایبەت بە گەندەڵی هەبێت و بەغداش گەیشتووەتە ئەم بڕوایە کە دادگایەکی تایبەت هەبێت چونکە لە کاتی هەبوونی دادگایەکی تایبەت، ئەوا ناچار نابین دۆسیەکان بنێرینە دادگاکانی دیکە و ماوەیەک چاوەڕێی ئەنجامەکە بکەین".
لەبارەی ناوەڕۆکی پڕۆژەکەش، مشیر رەشید ئیبراھیم وتی، "ناوەڕۆکەکەی هەندێک خاڵە کە بریتیین لە دیاریکردنی کاری سەرەکی بۆ دادگا تایبەتمەندەکان چونکە هەندێک ماددەی یاسایی هەیە بە یاسا تەجریم نەکراوە، وەک بابەتی بەهەردەدانی موڵکی دەوڵەت و لەم پڕۆژەیەدا ئەو ماددەشمان داناوە و کۆمەڵێک بابەتی دیکە کە پەیوەندی بە بونیادنانانەوە هەیە".