مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376840-مەسرور_بارزانی_و_وەزیری_دەرەوەی_فەرەنسا_کۆبوونەوە
دوێنێ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن (مونیخی ئەڵمان) پێشوازی لە "جان ئیڤ لۆدریان"، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2020 05:13 Asia/Tehran
  • مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبوونەوە

دوێنێ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن (مونیخی ئەڵمان) پێشوازی لە "جان ئیڤ لۆدریان"، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کرا.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەی بە گرنگیی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی فەرنسای کرد لە هەرێمی کوردستان و هەڵوێستی دۆستانەی بەرامبەر گەلی کورد. لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیش، جەختی کردەوە، کە پێویستە رێز لە قەوارە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بگیرێت و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان، نوێنەرەکانی هەرێم لە حکومەتی نوێی عێراق دەستنیشان بکەن.