کۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و جه‌واد زه‌ریف
شوبات 16, 2020 13:17 Asia/Tehran
ئەمڕۆ مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن لە گەڵ جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆبوه‌وه، لە کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران تاوتوێ کرا.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە کرایەوە . هەردوولا هاوڕابوون لە سەر هەبوونی پەیوەندییەکی دراوسێیانەی باش لە سەربنەمای رێز لەیەکگرتن، هەروەها گفتوگۆش دەربارەی گرفت و ئاستەنگەکانی ئاسایش لە ناوچەکەدا کرا.