مەسروور بارزانی : لە گەڵ ئێران نیگەرانیی هاوبەشمان هەیە
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی ئێران و هەرێم دراوسێن و نیگەرانیی هاوبەشیان هەیە .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، مەسرور برزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی 16 ی شوبات لە پەراوێزی کۆنفڕانسی مونیخ لە ئاڵمان ، چاویکەوت بە محەمەد جەواد زەریف .
بارزانی دوای ئەم دیدارە لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا گوتی : ئێمە و ئێران درواسێین و نیگەرایی هاوبەشمان هەیە بە تایبەت لە بارەی سەرهەڵدانی بارگرژی و بێ سەقامی لە ناوچەکەدا .
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورسدتان هەروەها رایگەیاند لەم دیدارەدا جەختیان کردووە پێویستە رێزی دوو لایەنە لەسەر بنەمای پڕەنسیپە گرنگەکانی دوو لایەن و بە تایبەت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بپارێزرێ .
نابراو وتیشی دەبێ لە نێوان هەموو لایەنەکاندا رێزی هاوبەش و بەرامبەر هەبێ .
مەسرور بارزانی دانیشتن و دیدارەکانی خۆی لە موینخی بە گرنگ زانی و رایگەیاند ئەمریکا بۆ هاریکاری و نواندنی ڕۆڵ لە کەرتی وزەی هەرێمدا ئامادەیی راگەیاندووە و شاندی هەرێمیش رایگەیاندووە دەبێ جێگە و پلەی هەرێم لە بەدیهێنانی سەقام لە ناوچە و پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق لەبەرچاوبگیردرێ .