نووسینگەی پاسپۆرت لە کۆیە کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i376915-نووسینگەی_پاسپۆرت_لە_کۆیە_کرایەوە
ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسینگەی پاسپۆرتی لە کۆیە کردەوە و ئاشکراشی کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەکەنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 17, 2020 12:42 Asia/Tehran
  • نووسینگەی پاسپۆرت لە کۆیە کرایەوە

ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسینگەی پاسپۆرتی لە کۆیە کردەوە و ئاشکراشی کرد کە لە ئایندەیەکی نزیکدا نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵ دەکەنەوە.

وەزیری ناوخۆی هه ریم گوتیشی: "کردنەوەی نووسینگەکانی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی لە شارۆچکەکان، بۆ ئەوەیە ئاسانکاری تەواو بۆ هاووڵاتیان بکرێت".

رێبەر ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشکرد: "لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستە خزمەتگوزارییەکان و دەسەڵاتەکان لە ناوەندی شارەکان بۆ شارۆچکەکان بگوازرێنەوە".