ڕوانگەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i377891-ڕوانگەی_فراکسیۆنە_کوردستانییەکان_سەبارەت_بە_پێکهێنانی_دەوڵەتی_نوێی_ئێراق
ڕاوێژکاری ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق پێی داگرت کە کوردەکانی ئێراق خوازیاری چاکسازی لە ناوەندەکانی ئەم وڵاتە، چارەسەر کردنی کێشەکان، پێبەندی بە یاسای بنەڕەتی و بنەما و پرەنسیپی بەشداری و بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی بەروەختن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2020 05:23 Asia/Tehran
  • ڕوانگەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئێراق

ڕاوێژکاری ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق پێی داگرت کە کوردەکانی ئێراق خوازیاری چاکسازی لە ناوەندەکانی ئەم وڵاتە، چارەسەر کردنی کێشەکان، پێبەندی بە یاسای بنەڕەتی و بنەما و پرەنسیپی بەشداری و بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی بەروەختن.

"مەسعوود حەیدەر" ڕاوێژکاری "مەسعود بارزانی" ڕێبەری پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی) ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا ڕوانگە و بۆچوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی سەبارەت بە پێکهاتنی کابینەی نوێی دەوڵەتی فیدراڵی ئەم وڵاتەی شی کردەوە.

ڕاوێژکاری بارزانی لەم بارەوە ڕایگەیاند: ڕوانگەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو چاکسازی لە ناوەندە ئیداری و دراوییەکانی وڵات و چارەسەر کردنی کێشە سیاسی، ئەمنی و ئابووریییەکان دەگرێتەوە.

ئەو سیاسەتوانە کوردە لە درێژەدا ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ڕووانگەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەروەها نەبەزێندرانی سنوورەکانی یاسای بنەڕەتی، پێبەند مانەوە بە پرەنسیپی بەشداری، ڕێککەوتن و هاوسەنگی و ئامادەکاری بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی بەروەختیش دەگرێتەوە.

هەروەها بەرپرسی کاروباری هەڵبژاردەیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق وتی کە بێتوو سەرۆک وەزیرانی نوێی ئێراق لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا هەڵنەبژێردرێ، دەبێ هەڵبژاردنی بەروەخت بەڕێوە بچێ.

خەسرەو گۆران راشیگەیاند کە هەڵبژاردنی کەسێکی دیکە بۆ ئەوەی جێگای عەلاوی بگرێتەوە ، زۆر دژوارە ، لەبەر ئەوەی کە دەبێ خەڵک و ناڕازییان ، لایەنە سوننەکان، شیعە و کورد هەر هەمووی لە سەر هەڵبژێردرانی ئەو کەسە بگەنە تەبایی.