بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراق لە بازاڕەکانى هەرێم ژمارەیەکى نوێ تۆمار دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379042-بەهاى_دۆلار_بەرامبەر_دینارى_عێراق_لە_بازاڕەکانى_هەرێم_ژمارەیەکى_نوێ_تۆمار_دەکات
بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستاندا بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێک بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بووە بە ١٢٧ هەزار دینار.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2020 11:51 Asia/Tehran
  • 
بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراق لە بازاڕەکانى هەرێم ژمارەیەکى نوێ تۆمار دەکات

بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستاندا بەرزبوونەوەى بەرچاوى بەخۆیەوە بینیوە بەجۆرێک بۆ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر بووە بە ١٢٧ هەزار دینار.

ڕۆژی چوارشەممە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق بەگشتى بەرزبوونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کردو لەبەیانیدا ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بەرامبەر بە ١٢٥ هەزارو ٢٥٠ دینار بوو، بەڵام لە دوانیوڕۆدا ئەو نرخە بەربوونەوەى زیاترى بەخۆیەوە بینیى و ١٠٠ دۆلار بەررامبەر بە ١٢٧ هەزار تۆمار کرا.

بەبڕواى پسپۆڕانى بوارى ئابورى هۆکارى زیادبوونی نرخى دۆلارى ئەمریکى پەیوەندى بە دابەزینی نرخى نەوت و وەستانى هەموو جوڵە ئابورییەکان و هەروەها کەمخستنە بازاڕی دۆلارەوە هەیە کە هەموو ئەمانە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە کایگەرى دروستکردوە.