وەزارەتى تەندروستى ١٢ توشبووى دیکەى کۆرۆناى لە سلێمانى راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i379046-وەزارەتى_تەندروستى_١٢_توشبووى_دیکەى_کۆرۆناى_لە_سلێمانى_راگەیاند
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم ١٢ توشبووى دیکەى کۆرۆناى لە سلێمانى راگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 02, 2020 12:01 Asia/Tehran
  • وەزارەتى تەندروستى ١٢ توشبووى دیکەى کۆرۆناى لە سلێمانى راگەیاند

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم ١٢ توشبووى دیکەى کۆرۆناى لە سلێمانى راگەیاند.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوانزە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران کە نۆ ئافرەت و سێ پیاون بەم شێوەیەی خوارەوە: پێنج لە پارێزگا هەڵەبجە بەرکەوتووی توشبووی پێشوون.

پێنج لە قەزای چەمچەماڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون. یەک لە سیتەک بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون. یەک لە قەزای سیدسادق کە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە.