١٣ ملوێن دۆلار زیانی ڕۆژانەی ھەرێمی کوردستان لە بەر دابەزینی نرخی نەوت
دامەزراوەیەکی ئابووریی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە دابەزینی نرخی جیھانیی نەوت لە ڕۆژێکدا ١٣ ملوێن دۆلار زیانی بۆ ئابووریی ھەرێمی کوردستان لێ کەوتووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، «بیلال سه‌عید»، به‌ڕێوه‌به‌ری ئەنیستیتۆی ئابووریی «به‌ژماره» وێڕای ئاماژە کردن بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت ڕایگەیاندووە، ئەم بابەتە کاریگه‌ریی نه‌رێنیی زۆری ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام دیارە له ماوەی چه‌ند مانگی داهاتوو ئه‌م مه‌ترسییه زیاتر ده‌رده‌که‌وێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دابه‌زێنی نرخی نه‌وت بهوشێوهیەی ئێستا بمێنێته‌وه.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە نرخی نەوت بە سەرنجدانی ئەوەی کە ھەرێم ٤٠ ھەزار بەرمیلی لێ دەفرۆشێت ، لە ڕۆژێکدا ١٣ ملوێن دۆلار زیانی ئابووریی وێ دەکەوێت و دیارە ھەتا گەییشتنی بۆ نرخەکەی جاران واتە لانیکەم ٥٩ دۆلار بۆ ھەزر بەرمیلێک ڕێگایەکی دوورودێزی لە بەر دەم دایە، چونکو لە ئێستادا ٣٠ دۆلار لەو نرخەی جارانی لەکیس چووە.
لەبارەی زیانەکانی بۆ هەرێم، «بیلال سەعید» ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی دابه‌زێنی نرخی نه‌وت به‌دڵنیایه‌وه زۆر زۆر زیانی به‌رده‌که‌وێت، چوونکه به‌شێکی زۆری سه‌رچاوه‌ی داهاتی له فرۆشتنی نه‌وته‌و کەچی ئێستا بەشی ھەرە زۆری ئەو داھاتەی لە دەست داوە.