ھەردووک وەزارەتی ناوخۆ‌و دارایی بڕیاری کردنەوەی سنوورەکانی ھەرێم دەدەن
وەزارەتی دارایی بە فەرمی بڕیاریدا دەروازەی سنووری کێلێ بە ڕووی جموجوڵە بازارگانیەکاندا بکاتەوەو وەزارەتی ناوخۆش سنووری تەوێڵەی کردووە.
ساماڵ عەبدۆڕڕەحمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتیی گومرگی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا،جەختی کردووە: لەسەر فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری سبەینێ چوار شەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠ دەروازەی کێلێ دەکرێتەوە.
هەروەها ئاماژە کراوە بەوەش کە پێویستە سەرجەم ڕێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا بەیڕەو بکرێت.ئەوەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بڕیاری داخستنی دەروازە سنوریە لاوەکیەکانی داوە و ماوەی چەند رۆژێکیشە بەشێوەیەکی لەسەرخۆ ئەو دەروازانە دەکرێنەوە.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومەتی هه‌رێمى کوردستانیش بڕیاری داوە دوو ده‌روازه‌ى دیکه‌ى سنووریى له‌گه‌ڵ ئێران بکاته‌وه.
وەزارەتى ناوخۆی حکومەتى هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا جەختی کردووە: له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بڕیاریان داوە بە کردنه‌وه‌ی هه‌ردووک ده‌روازه‌ی سنووریی «ته‌وێڵه» له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌روازه‌ی سنوریی «کێلێ»له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ته‌نها بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی".
ئەوەش خراوەتەڕوو کە سەرباری ئەمە هیچ گه‌شتیارێک ڕێگای پێ‌نادرێت له‌و دوو ده‌روازه سنورییه گه‌شت بکات و ئامانج لە کردنەوەی ئ ەو سنوورانە بەس پەک نەکەوتنی جم و جوڵ‌ی بازرگانی و ئابوورییە.