سبەینێ دەروازەیەکی دیکەی سنووریی ھەرێم لە گەڵ ئێران دەکرێتەوە
May 02, 2020 12:30 Asia/Tehran
دوای ئەوەی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرا، بڕیاره سبەینێ دەروازەی سنووری پشتە جارێکی دیکە بکرێتەوە.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی کوردستان، سبەینێ یهکشهممه 3ی ئایاری 2020، دەروازەی پشتە (سەرتەک) دەکرێتەوە و جوڵەی بازرگانی دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پەیڕەوی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەکانی تایبەت بە خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت.ھەفتەی رابردووش ھەر یەک لە دەروازەی کێلێ و تەوێڵە کرانەوە.