گۆڕان کەناڵێکی ئاسمانیی نوێ دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i380399-گۆڕان_کەناڵێکی_ئاسمانیی_نوێ_دەکاتەوە
بەرپرسێکی دیاری گۆڕان رایدەگەیەنێت، کەناڵێکی ئاسمانیی نوێی گۆڕان دەکرێتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 03, 2020 04:56 Asia/Tehran
  • گۆڕان کەناڵێکی ئاسمانیی  نوێ دەکاتەوە

بەرپرسێکی دیاری گۆڕان رایدەگەیەنێت، کەناڵێکی ئاسمانیی نوێی گۆڕان دەکرێتەوە.

 

بە پێی راپۆرتی سپی مێدیا ، کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان و، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی خۆی لەگەڵ هەردوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە وێنەکانی  لە بینا نوێکەی تەلەفزیۆنەکەی گۆڕان گیراون، نووسیوویەتی " کەناڵی ئاسمانی نوێی گۆڕان پشتیوان بە خوا لە ماوەی سێ مانگی تردا بە شێوازێکی پێشکەوتوانە ئەکەوێتە کار".

 مێژووی تەلەفزیۆن و میدیاکانی بزووتنەوەی گۆڕان دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروستبوونی کۆمپانیای وشە لەساڵی ٢٠٠٩دا، کەناڵی KNN یش ماوەی ١٠ ساڵ  بەردەوام بوو لە پەخشی بەرنامەکانی تا شەوی ٢٦ئەیلولی ٢٠١٩ دوای  (١٠) ساڵ و (٩) مانگ، کۆتایی به‌ په‌خشی خۆی ‌هێناو کۆتایی بە کاری ستافەکەشی هێنرا.

 لەو دەمەوە ئەم کەناڵەی نوێیەی گۆڕان ئیشی تێدا دەکرێت و هێشتا تەواو نەبووە، کوێستان محەمەد ئەندامی جڤاتی نیشتمانی ئاشکرای دەکات کە سێ مانگی تر کەناڵەکە تەواو دەبێت.