سێھەمین ڕۆژی بەردەوامی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی ھەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i385566-سێھەمین_ڕۆژی_بەردەوامی_خۆپیشاندانە_جەماوەرییەکەی_ھەرێمی_کوردستان
جەماوەری شارە جۆربەجۆرەکانی ھەرێمی کوردستان دژی گەندەڵی و لێنەھاتوویی بەرپرسانی ھەرێم دەستیان داوەتە خۆپیشاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 24, 2020 15:35 Asia/Tehran
  • سێھەمین ڕۆژی بەردەوامی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکەی ھەرێمی کوردستان

جەماوەری شارە جۆربەجۆرەکانی ھەرێمی کوردستان دژی گەندەڵی و لێنەھاتوویی بەرپرسانی ھەرێم دەستیان داوەتە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی ئەلعەرەبی جەدید، خولی تازەی خۆپیشاندانەکان لە ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژی شەممەوە بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بە ڕەوشتی نالەباری ئابووری، دواکەوتن و بڕینی موچەی کارمەندان و گەندەڵی لە نێو حکومەت لە بڕێک لە شارەکانی ھەرێم سەری ھەڵداوە. حۆپیشاندەران لە شارەکانی کەلارو ھەڵەبجە ھەڵیانکوتاوەتە سەر داوەزراوە دەوڵەتیێیەکان و چەند بیناو ترۆمبیلێکی دەوڵەتییان سووتاندووە.

ھێزەکانی ئاسایشت ھەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠ کەسیان قۆڵبەست کردووە.

«مەسرور بارزانی» سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لە یەکەم کاردانەوەی دا سوتاندنی بنکەی لایەنەکان و بینا دەوڵەتییەکانی ئیدانەکردووەو بە تاوانی زانیوە.

ھەر لەم کاتەدا «سەرکەوت شەمسەدین» پەرلەمانتاری کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، خۆپیشاندانەکانی لە ھەرێمی کوردستاندا بە جەماوەری و بەدوور لەئامانجی سیاسی زانیوەو وتوویەتی: سەرچاوەی ناڕەزامەندییەکان کێشەی ئابوورییە.