نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی دەکەین لە پەسەنکرانی هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i435532-نێچیرڤان_بارزانی_پێشوازی_دەکەین_لە_پەسەنکرانی_هەمواری_یاسای_بودجەی_فیدڕاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە پەسەندکرانی یاسای بودجەی فیدڕاڵ لە پەرلەمانی عێراقدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 03, 2025 14:15 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانی: پێشوازی دەکەین لە پەسەنکرانی هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە پەسەندکرانی یاسای بودجەی فیدڕاڵ لە پەرلەمانی عێراقدا.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی کردووە لە دەنگدانی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی فیدڕاڵ و هەروەها ڕێز و سوپاسی دەربڕی بەرامبەر بە پەرلەمان و هەموو ئەو کەسانەی کە بەشدار بوون لە پرۆسەی ئامادەکردن و پەسەندکردنی ئەم یاسایەدا.

لە بەیاننامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە؛ ڕێز و سپاسی تایبەتمان ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەین، کە لە دەستپێکەوە بە ڕوانگەیەکی نیشتمانی و بەرپرسانەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکانی هاوپێوەند بە بودجە، مووچە و دابینکردنی پێداویستییە دراوییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێمە هاوکاری کردووە. هەروەها ڕێز و سوپاسیش دەردەبڕین بەرامبەر بە شاندی دانوستانکار و لایەنەکانی هاوپەیوەند لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشی کرد کە ئەم هەنگاوە هەنگاوێکی ئەرێنی و هیوابەخشە کە نەک هەر هەرێمی کوردستان لێی سوودمەند دەبێت، بەڵکوو بە سوودی سەرجەم عێراقیش دەبێت.