کوردی ئاوارەی عێراقی؛ چاوەڕێی بڕانەوەی شەڕی تورکیا و پەکەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i436383-کوردی_ئاوارەی_عێراقی_چاوەڕێی_بڕانەوەی_شەڕی_تورکیا_و_پەکەکە
دانیشتووانی زیاتر لە ٥٠٠ گوندی کوردنشینی عێڕاق کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق ئاوارە بوونە، هیوادارن بتوانن بەمزوانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 02, 2025 15:29 Asia/Tehran
  • کوردی ئاوارەی عێراقی؛ چاوەڕێی بڕانەوەی شەڕی تورکیا و پەکەکە

دانیشتووانی زیاتر لە ٥٠٠ گوندی کوردنشینی عێڕاق کە بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە لە باکووری عێراق ئاوارە بوونە، هیوادارن بتوانن بەمزوانە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

هیواداری بە گەڕانەوەی ئاوارە کوردەکانی عێراق پاش ئەوەی هاتۆتە ئاراوە کە پەکەکە ڕۆژی شەممە رایگەیاند کە کۆتایی هێناوە بە چل ساڵ شەڕی دژ بە حکومەتی تورکیا و ئاگربڕی ڕاگەیاندووە. ئەم ئاگربڕە دوابەدوای داخوازەکەی ئۆجالان سەبارەتی بە چەکدانانی گرووپەکەی ڕاگەیەندرا. هێزەکانی تورکیا لە ساڵانی رابروودا بەجاران  و بەردەوام لە باکووری عێراق ئۆپەراسیۆنی بەربڵاویان دژ بە چەکدارانی پەکەکە ئەنجام داوە و بنکەی سەربازیی زۆریشیان لەم ناوچەیە داناوە. دەیان گوندی باکووری هەرێمی کوردستان بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانی پەکەکە بەتەواوتی چۆڵ کراون.