چارەنووسی نادیاری ٤٤١ ملیارد دینار موچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i437302-چارەنووسی_نادیاری_٤٤١_ملیارد_دینار_موچەی_کارمەندانی_هەرێمی_کوردستان
لە حاڵێکدا کە حکومەتی عێراق ٤٤١ ملیار دیناری بۆ موچەی کارمەندانی هەرێم ناردووە، هێشتا دیارنیە ئەم بڕە پارەیە لە کوێیە و بۆ چی نەدراوە بە مووچە خۆران .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 27, 2025 15:42 Asia/Tehran
  • چارەنووسی نادیاری ٤٤١ ملیارد دینار موچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان

لە حاڵێکدا کە حکومەتی عێراق ٤٤١ ملیار دیناری بۆ موچەی کارمەندانی هەرێم ناردووە، هێشتا دیارنیە ئەم بڕە پارەیە لە کوێیە و بۆ چی نەدراوە بە مووچە خۆران .

بە پیی ناردنی ٤٤١ ملیارد دینار لە لایەن وەزاڕەتی دارایی عێراق بۆ دانی موچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستان ، هێشتا چارەنووسیی ئەم بڕەپارەیە نادیارە. لە حاڵێکدا کە حکومەتی هەرێم خوازیاری ٥٠٠ ملیار دیناری تر بووە، بەغدا بڕەپارەی زێدە داواکراوی نەناردووە وحکومەتی هەرێمیش لێکدانەوەی لەبارەی چارەنووسی ئەم پارە بەدەستەوە نەداوە.

لە نوێترین بیروڕا دەربڕینەکان لە بارەی موچەی مانگی دێسەمبەر ، پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ، ڕایگەیاند: ئاشکرایە کەئەم موچەیە لە لایەن حکومەتی عێراق نەدراوە بە کارمەندانی هەرێمی کوردستان . وەزارەتی دارایی عێراق دوهەمی ژانێڤەری بڕەپارەی ٤٤١ ملیاردو ٩٠٠ ملیۆن دیناری لە دوو بەش، یەکێک ٢٦٤ ملیاردوئەویتر ١٧٧ ملیارد دینار ، بۆ دانی موچەی مانگی دێسەمبەری کارمەندانی هەڕێمی کوردستان نارد.