-
خۆشڕوو: ئەمریکا مافی پارێزراوی داوە بە زایۆنی و سەعوودیەکان لەهێرش کردنە سەر کەسانی سڤیل
May 23, 2018 03:49نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێ شەم بەئاماژە بەوەی کە رژیمی زایۆنیستی و سەعوودیا لە هێرش کردنەسەر کەسانی سیڤیل داکۆکی ئەمریکایان وەک ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش لەپشتە وتیشی : واشنگتۆن بۆ ئەو دوو رژیمە پارێزبەندیی دابین کردووە.
-
کۆنگرەی ئەمریکا بە دوای مسۆگەر کردنیی داگیر کاری ئیسرائیل لە گوڵانی سوریایە
May 20, 2018 12:01کۆنگرەی ئەمریکا ، پێشنیاری بە فەرمی ناسینی زاڵیەتی ڕەژیمی داگیر کاری قۆدس بە سەر گوڵانی سوریا لێکئەداتەوە .
-
داواکاری کۆمکاری عەرەب لە دیوانی نێودەوڵەتی سزادان
May 15, 2018 17:21کۆمکاری عەرەب لە دیوانی نێودەوڵەتی سزادان داوای کرد لەمەڕ جەنایەتی ڕژێمی زایونی لە سەرزەویەکانی فەلەستین توێژینەوە بکات.
-
فواد مەعسوم شەهیدبوونی دەیان فەلەستینی بەدەس ئیسرائیلیەکانی شەرمەزار کرد
May 15, 2018 12:11سەرۆک کۆماری عێراق لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک و پاڵپشتی کردن لە مافی یاسایی گەلی فەلەستین ، شەهیدکرانی دەیان فەلەستینی بەدەس سەربازانی ئیسراییلی شەرمەزار کرد .
-
سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی: توماری داگیرکەرانی قەدس بەم زوانە هەڵدەپێچرێ
May 15, 2018 03:45سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا بە ئیدانە کردنی توندی بڕیاری ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی بۆ بەیتولموقەدەس و شەرمەزار کردنی جەنایەتەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، ئەم پیلانە شەیتانییەی بە هۆکاری پتەوتر کرانی یەکێتیی ئۆمەتی ئیسلامی و خێراتر بوونەوەی ڕەوتی هاتنەدیی بەڵێنی هەڵپێچرانی توماری داگیرکەرانی قودسی پیرۆز زانی.
-
پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر سووریا بەئامانجی داکۆکی لە تیرۆریستان
May 12, 2018 05:45عەبدولئەمیر قەبلان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای شیعەکانی لوبنان وتی: پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر سووریا بەئامانجی بەرزکردنەوەی ورەی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکیی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی ئەنجام دەگرێ.
-
قاسمی: پەلامارەکانی ئیسراییل بۆ سەر سووریا نموونەی زەقی ماکی زاڵێتیخوازانەی ڕژێمی زایۆنییە
May 11, 2018 07:03وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی هەینی ، پەلامارەکانی ئەمدواییەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریای ئیدانە کرد و وتی: ئەم پەلامارانە هەنگاوێکی دەسدرێژکارانە و نموونەی زەقی ماکی زاڵێتی خوازانە، قەیران خوازی و بنەچەدرۆی ڕژێمی زایۆنییە.
-
بانگەوازی وڵاتە عەرەبیەکان دژی قازانج و بەرژەوەندی ڕژێمی ئیسرائیل
May 10, 2018 12:16ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی کرد، هاوهەنگاو لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دژی سیاسەت و قازانجی ڕژیمی زایۆنی، ڕابن و خۆڕاگری بکەن .
-
ئیسرائیل نوێنەری چاودێری مافی مرۆڤی وەدەر نا
May 09, 2018 14:26لەدرێژەی توڕەبوونی ڕژێمی زایونی بەرامبەر بە ھەڵسوڕاوانی لایەنگری گەلی فەلەستین وەزارەتی کاروباری نێوخۆیی ئەو ڕژێمە داوای لە نوێنەری چاودێری مافی مرۆڤ کرد ھەتا لەماوەی دوو هەفتەدا سەرزەوییە داگیرکراوەکان بەجێ بێڵێ .
-
کاردانەوەی بەهەڕەشەی وەزیری رژیمی زایۆنیستی بە هەڵبژاردنەکانی لوبنان
May 07, 2018 13:04وەزیری پەروەردەی رژیمی زایۆنیستی لەکاردانەوەیەکی پڕهەڕەشە بەئەنجامەکانی هەڵبژاردنیی پەرلەمانیی لوبنان، وتی: دەسکەوتەکانی حیزبوڵڵا لە هەڵبژاردنەکانی لوبنان واپێشان ئەدا کە هیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان حکومەتی لوبنان و ئەو گرووپە.