-
یەک چرکەبێ دەنگیی لەئەنجومەنی ئاسایشت بۆڕێزنان لەشەهیدڕەئیسی وهاوڕێکانی
May 21, 2024 17:54ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەرلەدەسپێکرانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان بۆڕێزگرتن لە شەهیدانی کارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەری هەڵگری سەرۆک کۆماری ئێران وهاوڕێکانی ناوبرا، یەک دەقە بێ دەنگ بوون
-
سەرەخۆشی چین بەبۆنەی شەهادەتی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی بە زمانی فارسی
May 21, 2024 17:16"هوئاچون ئاینگ" وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیدا لە بارەی شەهادەتی "سەییدئیبراهیم ڕەئیسی بەزمانی فارسی سەرەخۆشی "شی جین پینگ "سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بە زمانی فارسی بڵاوکردەوە
-
لەپەیامی جیاجیا؛ پاشاوشازادەی عەرەبستان شەهادەتی ئایەتۆڵڵلا ڕەئیسی ویاوەرەکانیان سەرخۆشی کرد
May 21, 2024 17:07پاشاوشازادەی عەرەبستانی سەعودی بەناردنی پەیامی جیاجیابۆ"محەممەدمۆخبیر" بەڕێوەبەری هێزی کارگیڕی شەهادەتی ئایەتۆڵڵلا سەییدئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماروشاندی یاوەریان لەدەوڵەت ونەتەوەی ئێران سەرەخۆشی کرد
-
سەرۆکی ڕادیۆ وتەلەفیزیۆن شەهادەتی سەرۆک کۆمارویاوەرەکانی سەرەخۆشی کرد
May 21, 2024 17:04دوابەدوای شەهادەتی سەرۆک کۆمارویاوەرەکانی لە کارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەر لە دەوروبەری وەرزەقانی پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ، سەرۆکی ڕادیۆوتەلەفیزیۆن لەپەیامێکدا ئەم کارەساتەی سەرەخۆشی کرد
-
سەرەخۆشی وەزیری دەرەوەی سەعودی لە پیوەندی تەلەفونی لەگەڵ عەلی باقری
May 21, 2024 16:54وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی لە پێوەندی تەلەفونی لەگەڵ سەرپەرەشتی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە،هاوخەمی وپرس وسەرەخۆشی وڵاتەکەی بە ئێران ڕاگەیاند
-
پەیامی سەرەخۆشی پوتین لەمەقامی مەزنی ڕێبەریی
May 21, 2024 16:42دوابەدوای شەهادەتی ئایەتۆڵڵا سەییدئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری وڵاتەکەمان وهاوڕێکانی لە کارەساتی کەوتنە خواری کۆپتەر، ڤلادیمیرپوتین ، سەرۆک کۆماری ڕووسیا پەیامی سەرەخۆشیی ڕوولە مەقامی مەزنی ڕێبەری بڵاوکردەوە
-
پەیامی سەرەخۆشی ڕێبەری کۆریای باکوور:سەرۆک کۆماری ئێران کاربەدەستێکی دیارولێهاتووبوو
May 21, 2024 16:40کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکووردوابەدوای شەهادەتی ئایەتۆڵلا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران سەرەخۆشی خۆی ،حکۆمەت وخەڵکی وڵاتەکەی بەدەوڵەت وخەڵکی ئێران ڕاگەیاند وسەرۆک کۆماری شەهیدی وڵاتەکەمانی بە کاربەدەستێکی دیارولێهاتوووەسف کرد
-
پەیامی ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەبۆنەی دەستبەکار بوونی شەشەمین خولی مەجلیسی بلیمەتەکانی ڕەهبەری
May 21, 2024 16:30ڕیبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەبۆنەی دەست بەکاربوونی شەشەمین خولی مەجلیسی بلیمەتەکانی ڕەهبەر وێڕای ڕێزگرتن لە یادو بیرەوەری سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری کۆچکردوو و خوالێخۆشبوو محمدعەلی ئالی هاشمی ئیمام جمعەی تەورێز، کە ڕۆژی یەکشەم لە ڕوداوی ئاسمانی دا شەهیدبوون ڕایگەیاند کە مەجلیسی بلیمەتەکانی ڕەهبەر یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی نیزامی ئیسلامی گەلسالار، کە لە مەودایەکی دیاریکراودا بەدەستی بەهێزی گەل پتەو دەکرێ و ساغی و بەردەوامی نیزام گارەنتی دەکا.
-
تاران بڕیارە سبەی چوارشەم ببێتە میوانداری کاربەدەستانی وڵاتانی دەرەکی
May 21, 2024 16:10کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆری دەرەکی بڕیارە سبەی چوارشەم بۆ بەشداری لە کۆڕی ڕێزگرتن لە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمارو حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی شەهیدبووی ئێران بێنە تاران.
-
ئامادەبوونی ئایەتۆڵڵا ڕەئیسی لەگۆندی قەڵاجی کوردستان
May 21, 2024 15:32ئایەتۆڵڵلا دکتۆرسەیید ئیبراهیم ڕەئیسی لەیەکەم بەش لە دوایین سەفەرەکەی دابۆ پارێزگای کوردستان بە ئامادەبوون لە گۆندی قەلاجێ سەربەشارستانی سەروئاوای ئەم پارێزگایە، لەنزیکەوە لەگەڵ خەڵکی ئەم گۆندە دیدارووتووێژی کرد.